جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ر٠اپۆرتى سالانه‌ى ئه‌مریکادا

هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ر٠اپۆرتى سالانه‌ى ئه‌مریکادا

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ ر٠اپۆرتى سالانه‌ى خۆیدا له‌ باره‌ى مافى مرۆڤ له‌ جیهان دا، سه‌باره‌ت به‌ کارنامه‌ى مافى مرۆڤى رژیمى ئێران دواوه‌ و به‌ توندى ره‌خنه‌ى گرتووه‌.

له‌و ر٠اپۆرته‌دا به‌رپرسانى رژیمى ئێرانى به‌وه‌ تاوانبارکردوه‌ که‌ چالاکانى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى سه‌رکوت ده‌کا و به‌ پێى قانونه‌کانى خۆى جیاوازى داده‌نێ، سنوورى بۆ ئازادى ر٠اده‌ربر٠ین داناوه‌ و ئازادیه‌کانى مه‌زهه‌بى پێشێل ده‌کا و نه‌یارانى خۆى ده‌ترسێنێ.
له‌و ر٠اپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ رژیمى ئێران به‌ به‌رده‌وامى چالاکانى مافى مرۆڤ، خوێندکاران، چالاکانى دامه‌زراوه‌ کرێکاریه‌کان و پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ ده‌گرێ و په‌یگریى قانوونى یان له‌گه‌ڵ ده‌کا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانى رژیم تاوانبار کراون که‌ به‌رده‌وامن له‌ سه‌رکوتى ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نیه‌کان.
له‌و ر٠اپۆرته‌دا به‌ شێوه‌یێکى دیار باس له‌ داخستنى ناوه‌ندى مافى مرۆڤ له‌ رۆژى ٢١ى دیسامبردا کراوه‌ که‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ خۆى بۆ رێزگرتن له‌ ٦٠ مین ساڵرۆژى ده‌رگردنى ر٠اگه‌یێندراوى جیهانى مافى مرۆڤ ئاماده‌ ده‌کرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ ر٠اپۆرتى سالانه‌ى مافى مرۆڤى خۆیدا رایگه‌یاندوه‌ که‌ له‌ وه‌لاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، به‌تایبه‌ت رژیمى ئێران، هاوکات له‌گه‌ڵ وه‌ده‌ستهێنانى زانیارى له‌ رێگه‌ى ئینتێرنێت و ته‌له‌فزیونه‌ ماهواره‌ییه‌کان، فشار بۆ سه‌ر ر٠اگه‌یێنه‌کان به‌تایبه‌ت وێبلاگه‌کان زیادى کردوه‌.
ئه‌و ر٠اپۆرته‌ هه‌روه‌ها ئیشاره‌ ده‌کا به‌ گیرانى حسه‌ین دره‌خشان، وێبلاگ نووسى ناسراوى ئێران له‌ کۆتاییه‌کانى ساڵى ٢٠ ٠ ٨.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێ: رژیمى ئێران به‌ گرتنى ژماره‌یێک له‌ رێبه‌رانى به‌هائییه‌کان له‌ مانگى مه‌ى ٢٠ ٠ ٨، ئازادیه‌ مه‌زهه‌بیه‌کانى سنووردارتر کردوه‌.
به‌ پێى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ چالاکانى ژنان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ى ساڵى ٢٠ ٠ ٨ به‌ هۆى به‌شدارى له‌ له‌ کۆر٠ و کۆبوونه‌وه‌ هێمنانه‌کاندا و به‌ مه‌به‌ستى مافى به‌رانبه‌رى ژن و پیاو له‌ رێگه‌ى که‌مپه‌ینى ١ ملوێن ئیمزا ئازار دراون، گیراون و تۆمه‌تى (دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی خراوه‌ته‌ پاڵیان.

15 سال و 8 ماه و 25 روز و 10 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ر٠اپۆرتى سالانه‌ى ئه‌مریکادا

هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ر٠اپۆرتى سالانه‌ى ئه‌مریکادا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن