دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگەواز

بانگەواز
کومیتەى ناوەندى

جەماوەرى تێکۆشەرى کوردستان
ئەندامان، لایەنگرانى دڵسۆزى سازمانى خەبات
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، لە5ى خەرمانانى ئەمساڵ، ساڵى 1378، پێ دەنێتە 29 هەمین ساڵى دامەزراندنى و 28 ساڵ کۆڵنەدان و موقاوەمەت و خۆراگرى کەم وێنە و فیداکارانە، جێژن دەگرێ.


جێگەى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، لەجوڵانەوەى رەواى کوردستاندا دیارە و لەماوەى نزیک بە سێ دەیە، خۆراگرى و رووبەرووبوونەوە لەگەڵ دەیان کەندوکۆسپى تاقەت پرۆکێن و سەخت، لەمەیداندا ماوەتەوە و چەقڵى چاوى رژیمى ملهور و دیکتاتۆرى ئاخوندى لەکوردستاندایە و ئەرکى موقەدەسی شۆڕشى بە خوێنى باشترین رۆڵەکانى گەلى کورد تۆمار کردووە.
ئەندامان و لایەنگرانى فیداکارى سازمانى خەبات
ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیی و ئایینى هەموو لاییکە بۆ بەرەوپێش بردنى جوڵانەوەى گەلى کورد و زیاتر گەشەدان بە سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران هەوڵ و کارەکان پەرەپێ بدەین.
هەر بۆیە جێگەى خۆیەتى لەیادى 28 هەمین ساڵرۆژى دامەزرانى سازمانى خەبات پەرەبدەین بەکار و هەڵسوورانى تەشکیلاتى و تەبلیغاتى و زیاتر رووى ڕەشی رژیمى ملهور و دیکتاتۆرى ئاخوندى بۆ جەماوەرى کوردستان ئاشکرا بکەین و لەهەمانکاتیشدا سەربەرزییەکان و فیداکارى کەم وێنەى سازمانى خەبات لەماوەى چەندین ساڵ تێکۆشان و هەڵسوورانى پاک و بێگەرد و دوور لەهەر نەوعە پاشەکشەیێک بۆ جەماوەرى کوردستان ئاشکرا بکەین.
سازمانى خەبات وەک یەکێک لەهێرە سەرکى و دیارەکانى جوڵانەوەى رزگاریخوازى و ئازادیخوازى گەلى کورد لەکوردستانى ئێران و پێشڕەوەى موبارەزەى خۆماڵیانەیە.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لەدواى کونگرەى سێهەم بە بیروبۆچوونى سەردەمیانە و زیاتر لەرابردوو لەخزمەت کورد و نیشتمانى ئازیزى بەوپەڕى تواناى تێدەکۆشێ و لەبیرەوەرى 28 هەمین ساڵرۆژى بەلێن بەجەماوەرى کوردستان دەداتەوە، تا رووخانى رژیمى نگریسى ئاخوندى و دەستەبەرکرانى ئازادى بۆ کورد و دامەزراندنى دەسەڵاتێکى دیموکراتیک و پارلمانى لەخەبات و فیداکارى نەوێستێتەوە.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، چاوەرێى هەوڵ و هیمەتى تێکڕایی و خۆماندووکردنى ئەندامان و لایەنگران و دۆستانى نیشتمان پەروەر و دڵسۆزە.
با پێنجى خەرمانانى ئەمساڵ لەسەرانسەرى کوردستاندا بەکارى تەبلیغى و چالاکى هەمەلایەنە رەنگبداتەوە و شار و گوندى کوردستان لەو رۆژە مێژووییەدا بە رەنگى جوان و تراکت و سی دى برازێندرێنەوە. چاوەروانى کار و هەڵسورانى بەرین و بەرچاوتانین.
بەهومێدى سەرکەوتن و رووخانى رژیمى ملهورى ئاخوندى.


سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
کومیتەى ناوەندى
23ى گەلاوێژى 1387

16 سال و 3 ماه و 11 روز و 18 ساعت و 17 دقیقه پیش از این

بانگەواز

بانگەواز


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن