ئاڵقه‌ى ئابڵوقه‌کان دژ به رژیمى ئێران ته‌نگتر ده‌کرێته‌وه
ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه رایگه‌یاند: یه‌کیه‌تى ئوروپا پێشنووسێکى نوێ که فه‌رانسه و بریتانیا و ئاڵمان ئاماده‌یان کردوه لێکده‌داته‌وه تا ئاڵقه‌ى ئابڵوقه‌کان دژ به رژیمى ئێران ته‌نگتر بکرێ.
فردریک دیزانو له ووتووێژ له‌گه‌ڵ تایمزى ماڵى چاپى له‌نده‌ن زیادى کرد: شیرکه‌ت و به‌رپرسه‌کانى رژیمى ئێران که ئه‌و ئابڵوقانه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و پێش نووسه‌دا ناویاویان هاتووه.
ناوبراو ناوى ٣٤ شیرکه‌ت و ئورگان و ٦ که‌س که پێوه‌ندیان هه‌یه به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێرانه‌وه هێناوه. ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه هه‌روه‌ها گووتى: وادیاره ئه‌و ئابڵوقانه‌ى بارى سه‌فه‌رکردنى ئه‌و که‌سانه‌ش بگرێته‌وه.