رۆژنامه‌نووسێکى ئه‌مریکایی ئێرانى گیرا
ره‌کسانا سابرى ٣١ ساڵه و له دایکبووى ئه‌مریکا و بابى ئێرانى و دایکى ژاپۆنیه، ٦ ساڵ له‌وه پێش سه‌فه‌رى کرد بۆ ئێران و نزیک به مانگێک له‌وه پێش له تاران دا گیرا.
چه‌ند رۆژ له‌وه پێش ره‌زا سابرى بابى ره‌کسانا له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رادوێ ئێن پی ئار گووتى: ناوبراو له شوێنێکى نادیاره‌وه ته‌له‌فوونى بۆ کردوه و پێى ووتووه که ١٠ رۆژه له زیندان دایه. ناوبراو له داکوتاى باکوور گه‌وره بووه و له فوتباڵدا له که‌سه دیاره‌کانى مه‌دره‌سه‌ى خۆى بووه. ناوبراو ساڵى ١٩٩٧ وه‌ک باشترین کچى داکوتاى باکوور هه‌ڵبژێردرا. ره‌کسانا که زوورنالیستێکى ئازاده له سه‌ر تێزى فه‌وقه لیسانسى خۆى سه‌باره‌ت به ئێران و پێوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی کارى ده‌کرد.