خه‌ڵکى شارى مه‌ریوان له‌به‌رانبه‌ر سه‌رکووتى هێزه‌کانى رژیم مانیان گرت
له‌دواى ئه‌وه‌ى که رێگه‌ى کاروکاسپى خه‌ڵک له‌سنووره‌کان ده‌گیرێن و بارێکى زۆرى کاسبکاران له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر داده‌گیرێ،
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ١٢ى ر٠هشهممهى ١٣٧٨ى کۆچى خۆر٠ى به‌رانبه‌ر به ٢/٣/٢٠ ٠ ٩ مه‌ریوان مه‌یدانى به‌رپه‌رچدانه‌وه و دژکرده‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌دژى کرده‌وه‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌راست خه‌ڵکى زه‌حمه‌تێکێش و هه‌ژار بوو.خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى مه‌ریوان له‌کرده‌وه‌ێکى بوێرانه دوکان و بازاره‌کانیان داخست و داواى کۆتایی هاتن به‌سه‌رکووت و چه‌وسانه‌وه‌و ئازادى کاروکاسپیان کرد. ئه‌و ناره‌زایه‌تیه که‌م وێنه‌یه ئهوپهر٠ى ووشیارى جه‌ماوه‌رى سته‌مدیتووى مه‌ریوان ده‌گه‌ێنێ و هه‌روه‌ها بێزارییان له‌ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى ده‌رده‌خا. جێگه‌ى باسه خه‌ڵکى مه‌ینه‌ت دیتوو له‌به‌ر نه‌بوونى هیچ نه‌عه کارخانه و ناوه‌ندێکى به‌رهه‌م هێنان و بێکارى لهر٠ادهبهدهر کار روویان له‌مه‌رزه‌کان کردووه و خه‌ریکى قاچاخ فرۆشی و کۆڵبه‌رین، به‌و حاڵه‌ش کاربه‌ده‌ستانى رژیم له‌کوردستان و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان بهوپهر٠ى بێ ره‌حمى و کوشتن و ئازاردانى خه‌ڵکى بێ‌تاوانیان کردۆته کارى سه‌ره‌کیان.