کلینتۆن گوومانى هه‌یه له وه‌لامى رژیمى ئێران به پێشنیارى ووتووێژ
سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا شکى هه‌یه له‌وه‌ى که رژیمى ئێران به باشه وه‌لامى پێشنیارى ووتووێژى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمه بداته‌وه.
به پێى هه‌واڵى هه‌وڵده‌ریه‌کان، کلینتۆن له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوتا ئیماراتیه‌که‌ى گووتوویه‌تى گوومانى له‌وه هه‌یه که رژیمى ئێران وه‌لامى هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بۆ ووتووێژ بداته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها زیادى کردوه که ئه‌مریکا له هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمه تووشى سه‌رلێشێواوى نه‌بووه و به چاوى کراوه چاودێرى ئه‌و رژیمه ده‌کا.
ئه‌و چاوپێکه‌وتنه له په‌راوێزى کۆبوونه‌وه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌گ به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى غه‌زه له شه‌رم الشێخ به‌رێوه‌چوو و هه‌واڵه‌که‌ى له رێگه‌ى یه‌کێک له به‌رپرسانى پله‌به‌رزى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که نه‌یویستوه ناوى ئاشکرا بکرێ بلاو کراوه‌ته‌وه.
به پێى ئه‌و هه‌واڵه کلینتۆن، شێخ عه‌بدولا بن زاید ئال نه‌یان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بى دڵنیا کردۆته‌وه که وه‌لاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌کانى خۆى سه‌باره‌ت به گۆر٠انهکانى داهاتوو له باره‌ى پێوه‌ند به رژیمى ئێران قسه ده‌کا و گوێ ده‌گرێ له بۆچوونه‌کانیان.