دوو که‌س له زاهیدان ئێعدام کران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیلنا، رۆژى سێ شه‌ممه ١٣ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧، دوو که‌س له ئه‌ندامانى تاقمى عه‌بدولمالک ریگى له زاهیدان ئێعدام کران.
رژیمى ئێران به ناوى خه‌بات له دژ تێکده‌رانى ئاسایش له‌و ئوستانه، سه‌لاح ا‌لدین سه‌ییدى و خه‌لیل ئه‌لا زارعى به تۆمه‌تى شه‌رکه‌ر و گه‌نده‌ڵى سه‌ر ئه‌رز به شێوه‌ى لایه‌نگرى، و ئه‌ندامێتى و هه‌وڵى ماڵى و نیزامى بۆ به‌ره‌و پێش بردنى ئامانجه‌کانى تاقمى عه‌بدولمالک ریگى به ئامانجى دژایه‌تى رژیمى ئێران، حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پاندن و ئه‌و حوکمه له دواى ئهئید له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پله‌به‌رزى رژیمه‌وه له زیندانى زاهیدان به‌رێوه چوو.