ده‌رکردنى چالاکێکى خوێندکارى له زانکۆ
خوێندکارێکى چالاک له بارى مافى مرۆڤ له دواى ته‌واو کردنى حوکمى زیندان له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه بوونى هاتنه ناو زانستگا و دوایی ده‌رکردن به‌ره‌و ر٠وو بوو.
جه‌ماڵ ره‌حمانى خوێندکارى رشته‌ى موهه‌ندیسى پێشه‌سازى زانستگاى ئازادى دهاقان له ئیسفه‌هان، رۆژى ٢٥ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٧ له ماڵه‌که‌یدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیرا. دوایی ناوبراو درا به ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له سنه.
ئه‌و خوێندکاره به تۆمه‌تى پروپاگه‌نده دژ به رژیم، له رێگه‌ى ئه‌ندام بوون له رێکخراوێکى مافى مرۆڤ، به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌ى خوێندکاران و هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه‌ى ئیمزا بۆ ئازادى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، به ٨ مانگ زیندان و ٣ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حکوم کرا.
ناوبراو له دواى ته‌واو بوونى زیندانه‌که‌ى و ئازاد بوون، له ناوه‌راستى مانگى رێبه‌ندان دا بۆ ناونووسین بۆ تێرمێکى نوێى خوێندن سه‌ردانى زانکۆى کرد، هێزه‌کانى حه‌راسه‌ت رێگه‌یان نه‌دا بچێته ناو زانستگا و و نه‌یانهێشت ناونووسین بکا و پێى گووتراوه که له زانستگا ده‌رکراوه.