سەعات 11ى پێش نێوەرۆى رۆژى شەممە 19ى گەلاوێژ، هەیئەتێکى سەرکردایەتى حیزبی دیموکراتى کوردستان بەسەرۆکایەتى کاک مەلا حەسەنى رەستگار، سەردانى سەرکردایەتى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێرانیان کرد و لەلایەن بەرێز کاک بابەشێخ، سکرتێرى گشتى
و ئەندامانى کومیتەى ناوەندى بەرێزان بێهروز ئەردەڵان، سەیید کامیل نوورانى فەرد و محەممەد محەممەدى و مشاویرانى کمیتە ناوەندى کاک بەختیارى عەزیزى و عەلى بەهرامى پێشوازییان لێکرا.
لەدیدارێکى 3 ساعەتەدا، باسی پێوەندییەکان لەنێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانى کوردستانى ئێران و هەوڵ بۆ یەکخستنى ریزەکانى جوڵانەوەى گەلى کورد کرا.
لەبەشێک لەکۆبوونەوەکە دا بەرێز مامۆستا سەیید جەلال الدین حسێنى، کەسایەتى تێکۆشەر و ناسراوى کورد و دامەزرێنەرى سازمان بەشدار بوو.
لەکۆتایی دا هەر دوولا لەسەر بەردەوام بوونى راوێژکردن لەسەر پرسە نەتەوەییەکان دۆستایەتى و هاوکاریی پێیان داگرتەوە.
دەبیرخانەى ناوەندى
سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران
20ى گەلاوێژى 1387