جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ شیرکه‌ته‌کانى رژیمى ئێران خرانه‌ لیستى ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکا

ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ شیرکه‌ته‌کانى رژیمى ئێران خرانه‌ لیستى ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکا

ئه‌مریکا ئابڵوقه‌ى نوێى خستۆته‌ سه‌ر ١١ شیرکه‌تى سه‌ر به‌ رژیمى ئێران، و ئه‌وه‌ هه‌نگاوێکى دیکه‌یه‌ بۆ سنووردار کردنى ئه‌و رژیمه‌ و به‌رنامه‌ ناوکه‌ییه‌که‌ى.

به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ له‌ واشینگتۆن، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا ئابڵوقه‌ى خسته‌ سه‌ر یازده‌ شیرکه‌تى سه‌ر به‌ بانکى میللى رژیم. له‌و ژماره‌ ٨ شیرکه‌تیان له‌ تاراندان.
ئه‌ستوارت لوی جێگرى وه‌زیرى خه‌زێنه‌دارى سه‌باره‌ت به‌ ترۆریزم و زانیارى ماڵى گووتى: ئه‌و شیرکه‌تانه‌ له‌ ژێرده‌سه‌لاتى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ن که‌ پێشتر ئابڵوقه‌یان خرابووه‌ سه‌ر، یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و شیرکه‌تانه‌ چالاکى ده‌که‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریکایه‌ گووتى: ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ ئاشکرا کردنى ئه‌و بانک و شیرکه‌ت و که‌سانه‌ى پشتیوانى ده‌که‌ن له‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران.
به‌ پێى ئه‌و هه‌نگاوه‌، هاووه‌لاتیان و شیرکه‌ته‌ ئه‌مریکاییه‌کان ناتوانن پێوه‌ندى بگرن له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ و ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا ده‌ست ده‌گرێ به‌ سه‌ر داراییه‌کانیان دا.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ نووسى: بانکى میللى که‌ گه‌وره‌ترین بانکى رژیمى ئێرانه‌ له‌ لیستى ئه‌و ناوه‌ندانه‌یه‌ که‌ به‌ هۆى پشتیوانى له‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى تاران له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٧ه‌وه‌ ئابڵوقه‌ى خراوه‌ته‌ سه‌ر.

15 سال و 8 ماه و 17 روز و 10 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ شیرکه‌ته‌کانى رژیمى ئێران خرانه‌ لیستى ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکا

ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ شیرکه‌ته‌کانى رژیمى ئێران خرانه‌ لیستى ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن