خه‌ڵکى شارى مه‌ریوان به‌رده‌وامن له مانگرتن
به پێى هه‌واڵ، خه‌ڵکى شارى مه‌ریوان رۆژى سێ شه‌ممه ١٣ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ بۆ دووهه‌م رۆژ به‌رده‌وام بوون له مانگرتن دژ به کرده‌وه‌کانى هێزه‌کانى رژیمى ئێران له ناوچه سنووریه‌کان.
به پێى ئه‌و هه‌واڵه، کاسبکاره‌کان له مه‌یدانى شه‌بره‌نگ و بازارى هه‌ورامیه‌کان رۆژى سێ شه‌ممه‌ش دووکانه‌کانى خۆیان داخست و چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یێکیش به‌رێوه‌چوو. ئه‌و کاسبکارانه و چین و تووێژه جیاجیاکانى شارى مه‌ریوان له نار٠هزایهتى به کرده‌وه‌کانى رژیم له ناوچه سنووریه‌کان، نار٠هزایهوتیان دهربر٠یوه و داوا ده‌که‌ن که هه‌ل و مه‌رجى سنووره‌کانى مه‌ریوان بگه‌رێته‌وه دۆخى ئاسایی خۆى.
شایانى باسه هێزه‌کانى رژیم له ماوه‌ى رابردوودا به شێوه‌ى جۆراوجۆر شکه‌نجه و ئازارى کاسبکارانیان داوه و چه‌ند جار ده‌ست رێژیان کردۆته سه‌ریان و چه‌ند خاڵى سنووریشیان داخستوه.