ر٠اگهیێندراو له سه‌ر نار٠هزایهتى چه‌ند رۆژه‌ى خه‌ڵکى مه‌ریوان
له دواى فشار و هێرشى هێزه‌کانى رژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵک و کاسبکاران له مه‌ریوان په‌ره‌ى سه‌ندوو رێگه‌ى سنووره‌کان بۆ هاتووچۆى کرێکاران و کاسبکاران به‌سترا، خه‌ڵکى توور٠ه و نار٠ازى مه‌ریوان له کرده‌وه‌یێکى بوێرانه و شۆرشگێر٠انه،
رۆژى دوو شه‌ممه ١٢ى ره‌شه‌ممه دوکان و بازاریان داخست که ئه‌و مانگرتن و ئیعترازه چه‌ند رۆژیه تا نووسینى ئه‌م راگه‌یێندراوه، واته رۆژى چوارشه‌ممه ١٤ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ سهرهر٠اى ههر٠هشهى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم له خاوه‌ن دوکان و پاساژه سه‌ره‌کیه‌کان شارى مه‌ریوان به گرتن و ده‌ست به سه‌رداگرتنى دوکان و که‌ل و په‌له‌کانیان به‌رده‌وامه.
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى مه‌ریوان بر٠یاریان داوه، درێژه به ئیعتراز و مانگرتنى که‌م وێنه‌یان بده‌ن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌گه‌ڵ ناردنى سلاو و درود بۆ خه‌ڵکى قاره‌مانى مه‌ریوان و ده‌ست خۆشى له هه‌وڵ و تێکۆشانیان له به‌رانبه‌ر زوڵم و سته‌مى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى داوا له خه‌ڵکى شار و ناوچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان ده‌کا بۆ پشتگیرى له خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى مه‌ریوان، هه‌روه‌ها بۆ هاتنه‌دى خواسته‌کانیان ده‌ست بده‌نه ئیعتراز و مانگرتنى هێمنانه.
بێ گومان به مانگرتن و کاردانه‌وه‌ى شۆرشگێر٠انهى جه‌ماوه‌رى کوردستان، رژیمى ئاخوندى و ده‌سه‌لاتدارانى له کوردستان ناتوانن چۆنیان پێ خۆشه درێژه به سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ى خه‌ڵک بده‌ن.
سه‌رکه‌وێ خه‌بات و تێکۆشانى جه‌ماوه‌ریى له به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندى
درود بۆ خه‌ڵکى دلێر و تێکۆشه‌رى مه‌ریوان و تێکر٠اى شار و ناوچه‌کانى کوردستان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٤ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧