مه‌حمود عه‌بباس ده‌ڵێ: رژیمى تاران ده‌بێ ده‌ست هه‌ڵگرێ له فه‌لستین
مه‌حمود عه‌بباس سه‌رۆکى ده‌سه‌لاتى فه‌لستین رۆژى چوار شه‌ممه ١٤ى ره‌شه‌مه رایگه‌یاند: رژیمى ئێران نابێ ده‌ست وه‌ردا له کار وبارى ناوخۆیی خه‌ڵکى فه‌لستین.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى رۆیاسیتى، ناوبراو که له کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نیدا له رامه‌لا قسه‌ى ده‌کرد رایگه‌یاند، ئێمه په‌یام ده‌نێرین بۆ رژیمى ئێران و خه‌ڵکى دیکه که ده‌ست هه‌ڵگرن له ده‌ستێوه‌ردان له کار و بارى ناوخۆى فه‌لستین.
به پێى ووته‌ى ناوبراو، ده‌ستێوه‌ردانى رژیمى ئێران ته‌نیا دووبه‌ره‌کى له نێوان فه‌لستینیه‌کانى لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ى عه‌بباس له دواى چه‌ند سه‌عات راگه‌یێندرا که ئاخوند خامنه‌یی وه‌لى فه‌قێى رژیم له کونفرانسى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به غه‌زه داواى له هه‌موو موسڵمانانى جیهان کردبوو که پشتیوانى له بزوتنه‌وه‌ى به‌رگرى دژ به ئیسرائیل بکه‌ن.
رژیمى ئێران به به‌رده‌وامى پشتیوانى له حه‌ماس کردوه که ده‌سه‌لاتى غه‌زه‌ى به‌ده‌سته. حه‌ماس له ساڵى ٢٠ ٠ ٧دا کاتێ پاڵێوراوه‌کانى له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتن، له‌گه‌ڵ فه‌تح که‌وته کێشه و له دواى سه‌رکه‌وتنى هه‌ڵبژاردندا لایه‌نگرانى فه‌تحى له غه‌زه ده‌رکرد.