دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاویشتنى پێلاو بۆ ئه‌حمه‌دى نژاد

هاویشتنى پێلاو بۆ ئه‌حمه‌دى نژاد

دوانیوه‌رۆى چوارشه‌ممه‌ ١٤ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ پاسدار مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ دیدارێکى یه‌ک رۆژه‌ گه‌یشته‌ ورمێ.

له‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ورمێ شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى زۆر بینرا به‌لام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى خه‌ڵک بوو هاویشتنى پێلاو و که‌ره‌سه‌ى دیکه‌ بۆ کاروانى ماشینه‌کانى هه‌ڵگرى ئه‌و پاسداره‌ بوو.
کاتى رۆیشتنى کاروانى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ئێستادیۆمى ته‌ختى ورمێ، پیره‌ پیاوێک که‌ بۆ دانى نامه‌یێک به‌ ئه‌حمه‌دى نژاد چبووه‌ شه‌قامى موته‌هه‌رى، له‌گه‌ڵ ماشینه‌کانى هه‌ڵگرى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌سادوفى کرد، به‌لام بێ ئه‌وه‌ى بایه‌خى پێ بدرێ به‌رده‌وام بوون له‌ رۆیشتن، ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وته‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بچنه‌ سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ له‌ ماشینه‌کان بگرن.
کاتێ ئانبولانسى کاروانه‌که‌ خۆى بوارد له‌ کۆمه‌گى پیره‌ پیاوه‌که‌، له‌ نێوان خه‌ڵک و ئیسکۆرته‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد تێگیران رووى دا. له‌ ئاکامدا خه‌ڵکه‌که‌ کارێکیان کرد ئانبولانسه‌که‌ پیره‌پیاوه‌که‌ بگه‌یێنێته‌ نه‌خۆشخانه‌.
له‌ نار٠ه‌زایه‌تى دا کاتێ ماشینه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ مه‌یدانى وه‌لى فه‌قێ به‌ره‌و شه‌قامى ناسراو به‌ ئیمام ده‌رۆیشتن و ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ سه‌لایتى ماشینه‌که‌وه‌ به‌ره‌و خه‌ڵکه‌که‌ ده‌ستى ته‌کان ده‌دا له‌ به‌رانبه‌ر دامه‌زراوه‌ى ماڵى (مێهر) که‌ ده‌که‌وێته‌ مه‌یدانى وه‌لى فه‌قێ، پێلاوێک به‌ره‌و ئه‌حمه‌دى نژاد هاویژرا. هێزه‌کانى هێرشیان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ برد به‌لام هه‌رچه‌ند گه‌ر٠ان نه‌یان توانى که‌سێک بگرن، هه‌ر که‌مێ له‌ دواى ئه‌و کاره‌ و له‌ سه‌ره‌تاى شه‌قامى به‌ناو ئیمام کلاوێکى ر٠ه‌شیان به‌ره‌و ناوبراو هاوێشت.
هه‌موو خه‌ڵک شاهیدى ئه‌و ر٠ووداوه‌ بوون که‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ماشینى ئه‌حمه‌دى نژاد زوو شوێنه‌که‌ جێ بێ لێ.

15 سال و 8 ماه و 19 روز و 9 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

هاویشتنى پێلاو بۆ ئه‌حمه‌دى نژاد

هاویشتنى پێلاو بۆ ئه‌حمه‌دى نژاد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن