ته‌نیا له یه‌ک حه‌وتوودا به‌لانى که‌مه‌وه ١٥ که‌س ئێعدام کراون
رژیمى جینایهتکارى ئاخوندى ئێران ته‌نیا له ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتوودا به‌لانى که‌مه‌وه ١٥ که‌سیان له شاره جۆراوجۆره‌کانى ئێران ئێعدام کردوه و حوکمى ئێعدامى بۆ ٣١ که‌سى دیکه ده‌رکردوه.
به پێى ر٠اپۆرتى ر٠اگهیێنهکانى رژیم هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایی دا ١٠ که‌س له کرماشان و ٢ که‌س له زاهیدان ئێعدام کراون.
له لایێکى دیکه‌وه چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێعدامى که‌سێک به ناوى مسته‌فا حسه‌ینى ٣٧ ساڵه له زیندانى دهستگردى ئیسفه‌هان و زیندانیێکى دیکه به ناوى نادر شوکرولاهى ٢٥ ساڵه له زیندانى میاندواو و ئێعدامى که‌سێکى دیکه له زیندانى ورمێ هه‌واڵیان داوه.
رژیمى ئاخوندى سه‌رکوت و ئێعدامى به مه‌به‌ستى پێک هێنانى ترس و دڵهر٠اوکێى زیاتر له نێوان خه‌ڵکدا په‌ره پێ ده‌دا.