چالاکێکى سیاسى له جوانرۆ حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا
چالاکێکى سیاسى خه‌ڵکى جوانرۆى سه‌ر به کرماشان به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه کوردستانیه‌کان و تێکدانى نه‌زم و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم
و به‌شدارى له رێپێوانه‌کان له نار٠هزایهتى به کوژرانى شوانه قادرى، حه‌کمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا.
به پێى قسه‌ى خانه‌واده‌ى ئه‌نوه‌ر رۆسته‌مى، ناوبراو نزیک دوو مانگ له‌وه پێش له شارى کرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کان گیرا و گوازرایه‌وه بۆ ئیتلاعاتى سوپاى پاسدارانى رژیم.
رۆسته‌مى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له کاتى دادگایی کردن پارێزه‌رى بۆ دیارى کرابوو، دادگاى رژیم له شارى کرماشان له دادگایێکى چه‌ند ده‌قیقه‌یی دا به تاوانى ئه‌ندامێتى له یه‌کێک له هێزه کوردستانیه‌کان و شهر٠کهر ناسێندرا و حوکمى ئێعامى به سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و زیندانیه ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى کرماشان دایه.