جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌سه‌ر داوای لایه‌نی به‌رانبه‌ر، شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، له‌ گه‌ل کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری لین شۆپینگ ، کۆبۆوه‌.

له‌سه‌ر داوای لایه‌نی به‌رانبه‌ر، شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، له‌ گه‌ل کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری لین شۆپینگ ، کۆبۆوه‌.
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌عات 3ی دوانیوه‌‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه‌، رێکه‌وتی 10ی ئۆگۆستی 2008 ی زایینی ، شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، که‌ پێک هاتبوون له‌ هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر: کاک جه‌لال خۆشکه‌لام و کاک رێبوار حسێنی، له‌سه‌رداوای ره‌سمی کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری لین شۆپینگ ، له‌گه‌ڵ


ئه‌ندامانی کومیته‌ی حیزب که‌پێک هاتبوون له‌ به‌رێزان: کاک عه‌لی باڵه‌کی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب ، خوشکه‌ ئایشه‌ محه‌ممه‌دی، کاک سید جه‌عفه‌ر مه‌عروفی، کاک عه‌لی ئاس، کاک ئه‌حمه‌د دولکانی و کاک محه‌مممه‌د ئه‌لیاسی ،کۆبونه‌وه‌. کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌ێک بێده‌نگی بۆگیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێکردو له‌ لایه‌ن کاک جه‌عفه‌ر مه‌عروفی به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی کومیته‌ی حیزبه‌وه‌ به‌خێرهاتنی شاندی سازمان کرا. پاشان کاک عه‌لی باڵه‌کی باسێکی به‌سودی له‌سه‌ر وه‌زع و هه‌ل و مه‌رجی ئێستای کوردستان و هاوهه‌ڵوێستی ئوروپاو هاوپه‌یمانانی له‌هه‌مبه‌ر ئێران کرد. پاشان هاته‌ سه‌رئه‌وباسه‌ که‌ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران به‌دۆست ده‌زانێ و پێمان وایه‌ که‌ له‌ قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ئێمه‌و ئێوه‌( سازمانی خه‌بات و حیزب) سه‌ره‌‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هیچ کێشه‌و دوبه‌ره‌کێکمان نی یه‌، زۆر خاڵی هاوبه‌ش و نوخته‌نه‌زه‌ری پۆزه‌تیڤمان هه‌ن که‌ده‌کرێ کاریان له‌سه‌ربکه‌ین وهه‌نگاویان بۆ هه‌ڵگرین و له‌ خزمه‌ت به‌ سه‌رخستنی بزاڤی ره‌وای گه‌له‌که‌ماندا که‌ڵکیان لێوه‌رگرین.که‌ بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رک و کارانه له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌و نیشتماندا‌، ته‌بایی و هاوکاری و هاوهه‌ڵویستی له‌ به‌ین ماندا شه‌رتی سه‌ره‌کین. دوابه‌دوای وته‌کانی کاک عه‌لی باڵه‌کی، کاک رێبوار حسێنی وێڕای سپاس و پێزانین سه‌باره‌ت به‌م بانگهێشتنه‌ ، باسێکی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ئێستا و پێداویستیه‌کانی هاوکاری و لێک نزیکی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کورد به‌گشتی و،رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی کرد و روونی کرده‌وه‌ که‌ سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران هه‌ر له‌سه‌رتای دروست بوونیه‌وه‌ باوه‌‌ڕی به‌ هاوکاری و یه‌کیه‌تی و هاو هه‌ڵوێستی له‌ نێوان هه‌موو حیزب و له‌یه‌نه‌ کوردیه‌کان به‌تایبه‌تی و سه‌تاسه‌ریه‌کان به‌گشتی هه‌بوه‌و هه‌یه‌. قه‌ت رۆژێک له‌رۆژان سازمانی خه‌بات نه‌بۆته‌ کۆسپ وله‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م کار و چالاکی هیچ حیزب و رێکخراوێکی کوردی دا و باوه‌‌ڕی وابوه‌ که‌ کوردستان نیشتمانی هه‌مووانه‌و شۆڕش بۆ رزگاری گه‌ل و نیشتمان، ئه‌رکی سه‌ره‌کی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ن وکه‌سایه‌تێکی کوردی شۆڕشگێڕ و نیشتمان په‌روه‌ره‌ و که‌س بۆی نی یه‌ به‌ر به‌ خه‌بات و تێکۆسانی که‌س و لایه‌نی تر بگرێ ، مادام ئه‌و خه‌بات و هه‌وڵه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و رزگاری نیشتمان دا بێ . که‌ به‌خوشیه‌و شازمانی خه‌بات له‌م باره‌وه‌ زۆر په‌رێزی پاکه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوون وکارو جالاکی سازمانی خه‌بات دا زۆر کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هاتوونه‌پێش که‌له‌م بواره‌دا حیزبی دیموکرات له‌رابردوودا ده‌وری سه‌رکی گێڕاوه‌!، هه‌ربۆیه له‌مباره‌وه‌ حیزبی دیموکرات ئه‌رک و قورسایی زیاتری له‌ئه‌ستۆیه‌ که‌ چاوێک به‌سه‌ر رابردوی خویدا وه‌خشێنێ. ئێمه‌ وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستێکین که‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌ییمان دابێ و خزمه‌ت به‌ بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان بکات و له‌م باره‌وه‌ وه‌ک لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن بیروڕا ، به‌ پێی توانا و بۆکران ئاماده‌ی هه‌رجۆره‌ کار و چالاکێکین و به‌دڵئاواییه‌وه‌ هه‌نگاوی بۆ هه‌لده‌گرین . پاشان کاک جه‌لال خۆشکه‌لام وێڕای تائیدی وته‌کانی کاک رێبوار حسێنی ، باسێکی گرینگ و به‌رچاوی له‌ سه‌ر پێداویستی هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستی له‌ به‌ینی لایه‌نه‌کوردیه‌کان به‌گشتی ولایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، به‌تایبه‌تی کردو روونی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌سیاسیه‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ روحێکی برایانه‌ و به‌رپرسانه‌وه‌ له‌ ئاست کێشه‌ی کورد و کوردستان له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا له‌ هه‌وڵی پێک هێنانی پلاتفۆڕمێکی جێی متمانه‌ی گه‌ل و هه‌موو لایه‌نه‌کاندا نه‌بن، بێگومان زه‌ره‌رێکی زۆرده‌که‌ین و متمانه‌و باه‌‌ڕی جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین. ئێمه‌ وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێمان وایه‌ که‌ راده‌ی دڵسۆزی و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی هه‌ر لایه‌ن وحیزبێکی سیاسی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ، له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که‌ تاچه‌نده‌ باوه‌‌ڕی به‌دروست بوونی ئه‌و کومیته‌ یان به‌ره‌یه‌ ، یان پلاتفۆڕمه‌ هه‌یه‌ و تاچه‌نده‌ بۆ جێ به‌چی کردنی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ و له‌خۆی مایه‌داده‌نێ. ئێمه‌ خۆمان به‌ شۆڕشگێڕ و خزمه‌تگوزاری گه‌له‌که‌مان ده‌زانین ، هه‌ربۆیه‌ هه‌ر کارێک که‌ له‌خزمه‌ت به‌ به‌ره‌وپێشچونی بزاڤی ره‌وای کورد و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بێ ، به‌ پیرۆزی ده‌زانین و له‌م باره‌وه‌ به‌ پێی توانا و چه‌ندی رێده‌ستمان هه‌بێ هه‌وڵی بۆده‌دین و که‌ دروستیش بوو بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌وپه‌‌ڕی شانازیه‌وه تێده‌کۆشین. دوابدوای ئه‌م باسانه‌، هاوڕێیانی کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وێرای تائیدی وته‌کانی شاندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، ئه‌وانیش له‌م چوار چێوه‌دا وته‌ی خویان داو سپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی سازمانی خه‌باتیان کرد. پاشان له‌سه‌ر دوستایه‌تی و هاوکاری هه‌ردوولا له‌ داهاتودا قسه‌و باس کراو و هه‌ردوولا هیواداریان ده‌ربری که‌ بتوانن له‌داهاتوودا هاوکار و یاریده‌ده‌ی یه‌کتری بن و درێژه‌ به‌ پێوه‌ندی و دانیشتنی دۆستانه‌ و هاوهه‌لویستیانه‌بده‌ن.

10ی ئۆگۆستی 2008 ی زایینی .

16 سال و 3 ماه و 6 روز و 11 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

له‌سه‌ر داوای لایه‌نی به‌رانبه‌ر، شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، له‌ گه‌ل کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری لین شۆپینگ ، کۆبۆوه‌.

له‌سه‌ر داوای لایه‌نی به‌رانبه‌ر، شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، له‌ گه‌ل کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری لین شۆپینگ ، کۆبۆوه‌.


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن