وه‌لاتى مه‌راکش پێوهندیهکانى خۆى له‌گه‌ڵ رژیم ر٠اگرت
به هۆى دروست بوونى کێشه له نێوان مه‌راکش و رژیم، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته رۆژى هه‌ینى ١٥ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ رایگه‌یاند که پێوهندیهکانى خۆى له‌گه‌ڵ رژیم بر٠یوه.
له راگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى مه‌راکش، سه‌فاره‌تى رژیم له ره‌بات تاوانبار کراوه که هه‌وڵى داوه تا دامه‌زراوه مه‌زهه‌بیه‌کانى پاشایه‌تى مه‌راکش بگۆر٠ێ و په‌ره به مه‌زهه‌بی شیعه بدا. له به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و راگه‌یێندراوه‌دا هاتووه: پاشاى مه‌راکش بر٠یارى داوه له رۆژى هه‌ینیه‌وه پێوهندیهکانى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ببر٠ێ.
ئه‌و راگه‌یێندراوه له‌و باره‌وه شیى کردنه‌وه‌ى زیاترى نه‌داوه. به‌لام پێوهندیهکانى مه‌راکش و رژیمى ئێران له دواى کێشه له سه‌ر به‌حره‌ین، ئاڵۆزى تێکه‌وت.
له دواى بلاو بوونه‌وه‌ى قسه‌کانى ئاخوند ناتقى نوورى سه‌رۆکى پشکێنهرى تایبه‌تى وه‌لى فه‌قێى رژیم، که ووتبووى به‌حره‌ین ئوستانى چوارده‌یه‌مى ئێرانه، ئاڵۆزى له نێوان رژیم و مه‌راکش سه‌رى هه‌ڵدا.