نار٠هزایهتى و مانگرتنى خه‌ڵکى مه‌ریوان پێنجه‌م رۆژى تێپهر٠اند
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو، خه‌ڵکى شارى مه‌ریوان رۆژى هه‌ینى ١٦ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ بۆ پێنجه‌م رۆژ به‌رده‌وام بوون له سه‌ر نار٠هزایهتى و مانگرتن دژ به هه‌ڵسووکه‌وتى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له ناوچه سنووریه‌کان.
به پێى هه‌واڵ خه‌ڵکى مه‌ریوان رۆژى هه‌ینى به شێوه‌ی گشتى دوکانه‌کانیان داخستوه به‌لام یهرپرسانى رژیم له وه‌لام دانه‌وه به داواکانى خه‌ڵک خۆیان بواردوه.
به پێى هه‌واڵه‌کان ئه‌و دوکانه‌ى که رۆژانى پێشتر کراوه بوون، داخراون و خه‌ڵکیش هه‌ر له پێش دا رایانگه‌یاند بوو که به‌شدارى ناکه‌ن له نوێژى هه‌ینى دا.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ژماره‌یێک له خه‌ڵک به‌تایبه‌ت نیگابانى پاساژه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیراون.