دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ٨ مارس رۆژى جیهانى ژن

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ٨ مارس رۆژى جیهانى ژن

به‌ هۆى بوونى ده‌سه‌لاتى سه‌رکوتگه‌ر و دژه‌ مرۆڤى ئاخوندى، ژنان له‌ ئێران له‌ ژێر شکه‌نجه‌ و ئازارى تاقه‌ت پروکێندان و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانى حکومه‌ته‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر هیرش و بێ حورمه‌تى.

ئاخونده‌کان به‌ بر٠یار و گه‌لاڵه‌ سه‌رکوتگه‌ریه‌کانیان له‌ به‌رانبه‌ر ژنان، بوونه‌ هۆى دواکه‌وتوویی زیاتر و به‌شدارى نه‌کردنى ئافره‌تان له‌ کاروباری به‌رێوه‌به‌رى و ده‌سه‌لاتدا. سی ساڵ چه‌وسانه‌وه‌ و زۆر هێنانى له‌ راده‌به‌ده‌ر له‌ دژى ژنان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ هه‌ل و مه‌رجێکى ئه‌وتۆى پێک هێناوه‌ که‌ ژنان نه‌توانن بێنه‌ مه‌یدانى کار و هه‌ڵسوور٠انى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى و ته‌نیا ژماره‌یێکى که‌م له‌ ئافره‌تانى ئێرانى ده‌توانن قسه‌ له‌ مافى به‌رانبه‌ر و کۆتایی هاتن به‌ سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ و بێعداڵه‌تى بکه‌ن، که‌ ئه‌وانیش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌نیه‌کانه‌وه‌ سه‌رکوت و شکه‌نجه‌ و زیندانى ده‌کرێن.
له‌ رۆژانى سه‌ره‌تاى به‌ ده‌سه‌لات گه‌یشتنى ئاخوندانه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ که‌ حکومه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاده‌ له‌ سه‌ر کاره‌، ژنان و تێکر٠اى چینه‌کانى کۆمه‌ڵگاى ئێرانى و کوردستانى له‌گه‌ڵ هه‌ر٠ه‌شه‌ى مه‌رگ و زیندان به‌ره‌ور٠وون.
شه‌لاق لێدان له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کان، ده‌رکردنى حوکمى غه‌یره‌ ئینسانى و غه‌یره‌ ئیسلامى له‌ دادگا، ده‌ست به‌سه‌ر کران له‌ ماڵه‌وه‌، جه‌ریمه‌کردن و رێگه‌نه‌دان بۆ سه‌فه‌ر کردنى ژنانى هه‌ڵسوور٠ و ئازادیخواز بۆ ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات و ده‌یان شێوه‌ و نه‌وعى سه‌رکوت و سته‌مى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى.
دیاره‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى به‌ ته‌واوى تواناى تێ ده‌کۆشێ رێ بگرێ بکا له‌ هاتنه‌ مه‌یدانى ژنان و به‌شداریان له‌ ئیعترازات و مانگرتن و ته‌زاهووراته‌کان، به‌ خۆشیه‌وه‌ ژنانى ئازادیخواز و به‌ شه‌هامه‌ت له‌ کوردستان و ئێران، سه‌ره‌ر٠اى ته‌واوى سه‌ختى و که‌ند و کۆسپه‌کان له‌ خه‌باتى ووشیارانه‌ و ره‌وا له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆر و دژى مرۆڤایه‌تى هه‌ڵسوور٠اون، که‌ به‌ چالاکى و هه‌ڵسوور٠انه‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌کانیان توانیویانه‌، بوونى خۆیان و داوا ره‌واکانیان نیشان بده‌ن و ببنه‌ هۆى ترسى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم و ناوه‌نده‌کانى سه‌رکوتگه‌ر.
بێ گومان سه‌رکوت و سته‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ته‌نیا له‌ به‌رانبه‌ر ژناندا به‌رێوه‌ ناچێ، به‌ڵکوو به‌ داخه‌وه‌ ژماره‌یێک له‌ خانه‌واده‌کان و پیاوان به‌ بۆچوون و به‌راوردى هه‌ڵه‌ و دواکه‌وتووانه‌، ده‌بنه‌ هۆى ئازاردانى جه‌سته‌یی و ده‌رونى ژنانى کوردستان به‌تایبه‌ت و ژنان له‌ ئێران به‌ تێکر٠ا.
جێگه‌ى خۆیه‌تى که‌ هه‌ڵسوور٠اوانى ئازادیخواز و ژنانى ووریا زیاتر له‌ رابردوو بۆ ئازادى ژنان و رزگاریان له‌ سته‌م و بێعداڵه‌تى و جیاوازى دانان تێ بکۆشن تا هه‌ل و مه‌رج بۆ به‌شدارى زیاترى ژنان له‌ کار و بارى سیاسى و فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌لایه‌تى زیاتر بێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژن گه‌رم ترین پیرۆزبایی پێشکه‌ش به‌ ژنانى ئێران و کوردستان ده‌کا و داوا له‌ تێکر٠اى ژنانى سته‌م لێکراوى کوردستان ده‌کا، هه‌ڵسوور٠اوانه‌تر له‌ خه‌باتى پیرۆز و ره‌واى گه‌لى کورد له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى سته‌مگه‌رى ئاخوندى تێ بکۆشن، هه‌روه‌ها داوا له‌ خه‌ڵکى کوردستان ده‌کا بۆ ریشه‌ کێش کردنى سته‌م و بێعه‌داڵه‌تى و جیاوازى جنسى تێ بکۆشن.
گوومان نیه‌، ئازادى و دامه‌زراوى له‌ کوردستان، به‌ به‌شدارى تێکر٠اى چینه‌کان و بیرو بۆچوونه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگادا وه‌دى دێ. که‌وایه‌ با به‌ تێکر٠ا و پێکه‌وه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ سه‌رکوتى ژنان تێ بکۆشین و به‌ یه‌کگرتوویی و هاوکارى خه‌باتى حه‌قخوازانه‌ له‌ دژى ئیستبدادى ئاخوندى کارامه‌تر و چێ تر هه‌نگاو هه‌ڵگرین.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌ به‌ بۆنه‌ى ٨ى مارس رۆژى جیهان ژن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٦ى مارسى ٢٠ ٠ ٩

15 سال و 8 ماه و 17 روز و 17 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ٨ مارس رۆژى جیهانى ژن

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ٨ مارس رۆژى جیهانى ژن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن