به‌رده‌وامى مانگرتن و نار٠هزایهتى خه‌ڵکى مه‌ریوان بۆ گه‌یشتن به داواکانیان
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو له شارى مه‌ریوانه‌وه، نار٠هزایهتى و مانگرتنى خه‌ڵکى ئه‌و شاره دژ به سه‌رکوتى هێزه‌کانى رژیمى ئێران و وه‌لام نه‌دانه‌وه به داواکانیان هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێى هه‌واڵ، رۆژى هه‌ینى ١٦ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ ته‌واوى بازار و دوکانه‌کانى شار داخرابوون و خه‌ڵک به‌شدارى نوێژى هه‌ینی یان نه‌کردوه و جه‌ماوه‌رێکى ١٢٠ ٠ که‌سى له دارستانى بانى به‌ره‌و مه‌یدانى شه‌بره‌نگ رێ پێوانیان کردوه و داوایان کردوه که سنوورى باشماخ بکرێته‌وه.
فه‌رماندارى مه‌ریوان به‌ڵێنى به خه‌ڵک دابوو که سنوورى ئه‌نجیران و سه‌ردوش بکاته‌وه و رێگه‌نه‌ده‌ن ته‌قه بکرێ له ئه‌سب و ئێسترى کاسبکاران و پاسگاى سه‌وڵ ئاوا که ئازارى خه‌ڵک ده‌دا هه‌ڵگرێته‌وه. به‌لام به پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێنه‌کان هیچ کام له سنووره‌کان نه‌کراونه‌ته‌وه و خه‌ڵک داوا ده‌که‌ن سنوورى باشماخ بکرێته‌وه که خه‌ڵکى هه‌ژار به کۆڵ کێشى بژیوى خۆیان په‌یدا ده‌که‌ن.