شوێنه‌وارى ده‌ورانى برۆنز (قه‌ره‌که‌ند)ى بۆکان له ناوبرا
شوێنه‌وارى پێنج هه‌زار ساڵه‌ى قه‌ره‌که‌ند یه‌کێک له چه‌ند شوێنه‌واره گرینگه‌کانى ده‌ورانى برۆنز له بۆکان له ئوستانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا، به هۆى دروست کردنى پێگهیێکى نیزامى بۆ هه‌میشه له ناوبرا.
له ناوبرادنى باقى شوێنه‌واره‌کانى ئه‌و ئوستانه به‌رده‌وامه و به‌رپرسانى رێکخراوى شوێنه‌واره فه‌رهه‌نگى و گه‌شتیاریه‌کانى ئه‌و ئوستانه له حاست ئه‌و کرده‌وانه بێ ده‌نگن.
فاتیمه عه‌لى ئه‌سغه‌رى ده‌ڵێ: له دواى ته‌واو بوونى ئه‌و بنکه نیزامیه له سه‌ر شوێنه‌وارى پێنج هه‌زار ساڵه‌ى قه‌ره‌که‌ند، که له ساڵى ١٣٨٥ ده‌ستى پێ کردبوو، نهێنیه‌کانى ئه‌و شوێنه‌واره که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ى سێهه‌م و ١٥٠ ٠ ساڵ پێش زایین، بۆ هه‌میشه فه‌رامۆش کرا.
له‌ناو بردنى ئه‌و شوێنه‌واره که له حه‌وتووى به ناو دیفاعى موقه‌ده‌سى ساڵى ١٣٨٥ ده‌ستى پێ‌کرد، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه سه‌باره‌ت به‌و کرده‌وه‌ى رژیم نار٠هزایهتى دهربر٠اوه و داوایان کردوه ئه‌و کاره ر٠اگیرێ و پرۆژه‌که‌یان به‌رنه جێگهیێکى دیکه.
به‌و جۆره‌ش هیچ یه‌ک له به‌رپرسانى پێوه‌ندی دار وه‌ک فه‌رماندارى، ئوستاندارى و رێکخراوى شوێنه‌واره فه‌رهه‌نگى و گه‌شتیاریه‌کانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا هه‌نگاوێکى جیددیان له‌و باره‌وه نه‌ناوه.