جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتنه‌کان له‌ کوردستان په‌ره‌ ده‌ستێنێ

مانگرتنه‌کان له‌ کوردستان په‌ره‌ ده‌ستێنێ

مانگرتنى خه‌ڵک له‌ شارى مه‌ریوان به‌رده‌وامه‌ و بر٠یاره‌ خه‌ڵکى بانه‌ و سه‌رده‌شت و پیرانشار و زۆربه‌ى شاره‌کانى دیکه‌ى کوردستان ده‌ست بده‌نه‌ مانگرتن و نار٠ه‌زایه‌تى له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى.

به‌ پێى ر٠اپۆرته‌کان رۆژى هه‌ینى ١٦ى ره‌شه‌مه‌ خه‌ڵکى مه‌ریوان ده‌رێژه‌یان به‌ مانگرتن داوه‌ و به‌ ره‌خنه‌ له‌ رژیمى ئاخوندى به‌شداری رۆژى هه‌ینی یان نه‌کرد.
هه‌ر به‌ پێى ر٠اپۆرته‌کان مانگرتنى خه‌ڵکى مه‌ریوان و هه‌وڵه‌کانى خه‌ڵک له‌ شاره‌کانى دیکه‌ى کوردستان بۆ مانگرتن، ترسى خستۆته‌ دڵى کاربه‌ده‌ستانى رژیمدا و ته‌نانه‌ت له‌ حاستى رێبه‌رى رژیم و له‌ کۆبوونه‌وه‌ى حکومه‌تدا باسى لێ کراوه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، ده‌سه‌لاتى ئاخوندى هه‌وڵ ده‌دا له‌ ژێر ناوى هاوکارى کردنو وه‌لام دانه‌وه‌ى به‌ خواسته‌کانى جه‌ماوه‌ر کۆتایی به‌ مانگرتنه‌کان بێنێ، و ئه‌گه‌ر ئه‌و پیلانه‌ى سه‌رى نه‌گرت، به‌ زۆرى هێز و زیندانى کردن و ئازاردانى خه‌ڵک کۆتایی به‌ مانگرتنه‌کان بێنێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران جارێکى دیکه‌ داوا له‌ خه‌ڵکى مه‌ریوان و شاره‌کانى دیکه‌ى کوردستان ده‌کا، درێژه‌ به‌ مانگرتن و نار٠ه‌زایه‌تى له‌ به‌رانبه‌ر رژیم و کاربه‌ده‌ستانى بده‌ن و ئاگادار بن و رێگه‌ نه‌ده‌ن ده‌سه‌لاتداران پیلانه‌کان و فرت و فێڵه‌کانیان له‌ سه‌ر جێ به‌ جێ که‌ن.
سه‌رکه‌وێ جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى
درود بۆ خه‌ڵکى ر٠اپه‌ریو شۆرشگێر٠ى کوردستان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٧ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧

15 سال و 8 ماه و 14 روز و 9 ساعت و 5 دقیقه پیش از این

مانگرتنه‌کان له‌ کوردستان په‌ره‌ ده‌ستێنێ

مانگرتنه‌کان له‌ کوردستان په‌ره‌ ده‌ستێنێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن