جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

روون کردنەوەیێک لە پێوەندیەکانى هەولێرى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە سەر هەواڵێکى هەڵبەستراو و ناراست

روون کردنەوەیێک لە پێوەندیەکانى هەولێرى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە سەر هەواڵێکى هەڵبەستراو و ناراست
پێوەندیەکانى هەولێرى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

لە رۆژى شەممە 26ى گەلاوێژى 1387ى کوچى خۆرى چەندین پیوەندی تەلەفوونى لەلایەن نوێنەرى لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان و ژمارەیێک لە دۆستان سەبارەت بە بوونى کێشە و ئاڵۆزى لە سازمانى خەبات دا، بە ئێمەوە کراوە.هەروەها سایتێکى ئینترنێتى بە ناوى خۆرهەڵات نیوز هەواڵێکى ناراست و بێ بناخەى بڵاو کردۆتەوە و لەو هەواڵە ناراستەدا بێ حورمەتى بە سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

کراوە، ئەو شێوە ئاخاوتن و قسانەى کە ئەو ماڵپەڕە بڵاوى کردۆتەوە لە شێوە ئاخاوتنى رژیمى ئاخوندى و بڵاوکراوەکانى ئەو رژیمە دەچێ و دوورن لە زمان و ئاخاوتنى بڵاو کراوەى کوردستانى.
بە دۆستان و ئەندامانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران و گەلى کورد رادەگەیێنین کە بە خۆشیەوە ریزەکانى سازمانى خەبات تەبایی و هاوکارى کەم وێنەى تێدا سەقامگیرە و دژمنانى سازمانى خەبات هیچ کات نابینن ئاڵۆزى و کێشە روو لە سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران بکا و ئەو ئاواتەیان دەبەنە ژێرگڵ.
دیارە خۆرهەڵات نیوزیش ئەگەر ماڵپەڕێکى کوردستانیە و مەبەستیەتى خزمەت بە رۆشنبیرى کوردى بکا و ماڵپەڕیێکى بە نرخ و موعتەبەر بێ، دەبێ بێ تەحقیق شت بڵاو نەکاتەوە و بە هۆى بڵاو کردنەوەى ئەو هەواڵە ناڕاستە داواى لێبوردن لە گەلى کورد و سازمانى خەبات و رێبوارانى رێگەى پیرۆزى بکا.
مەرگ و نەمان بۆ رژیمى ئاخوندى و نۆکەران و ئاڵقە لە گوێکانى

26ى گەلاوێژى 1387ى کۆچى خۆرى


16 سال و 3 ماه و 4 روز و 7 ساعت و 33 دقیقه پیش از این

روون کردنەوەیێک لە پێوەندیەکانى هەولێرى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە سەر هەواڵێکى هەڵبەستراو و ناراست

روون کردنەوەیێک لە پێوەندیەکانى هەولێرى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە سەر هەواڵێکى هەڵبەستراو و ناراست


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن