ئیسرائیل: رژیمى ئێران گه‌یشتۆته ئه‌و حاسته‌ى که چه‌کى ناوکه‌یی دروست بکا
پله‌به‌رزترین به‌رپرسى به‌شى زانیارى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل ده‌ڵێ: رژیمى ئێران به جێگه‌یێک گه‌یشتووه رێگه‌ى گه‌رانه‌وه‌ى نیه سه‌باره‌ت به توانا ناوکه‌ییه‌کانى.
ژنراڵ عامووس یادلین سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل، رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٨ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧، به هه‌یئه‌تى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى گووت: رژیمى ئێران گه‌یشتۆته ئه‌و حاسته‌ى که بۆمبى ناوکه‌یی دروست بکاو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتدارانى تاران له هه‌وڵى دروست کردنى چه‌کى ناوکیی دا بن، ته‌واوى که‌ڵ و په‌ل و پێداویستى له‌و باره‌وه هه‌یه.
ئه‌و ژنراڵه ئیسرائیلیه له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که به سه‌رۆکایه‌تى ئه‌هود ئۆلمێرت سه‌رۆک وه‌زیرى حکومه‌تى کاتى به‌رێوه‌چوو، گووتى: ده‌بێ چاوه‌رێ بین بزانین ئایا رژیمى ئێران ئامانجى دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌ییه و ئایا ده‌سه‌لاتدارانى رژیم بر٠یاردان له‌و باره‌وه به قازانجى خۆیان ده‌زانن یان نا؟
ناوبراو زیادى کرد: رژیمى ئێران هه‌روا خه‌ریکى کۆکردنه‌وه‌ى سه‌دان کیلۆگرام ئورانیومى پالاوته‌کراو به رێژه‌ى که‌مه.
سه‌رۆکى ناوه‌ندى زانیارى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل گووتى: رژیمى ئێران له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، و ئه‌گه‌رى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئوباما، هه‌واڵى کات کر٠ین ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا.