بۆمبى قه‌راغه رێى دروست کراوى رژیم له ئه‌فغانستان
به پێى ر٠اپۆرتى تله‌فزیونى سى ئاى ئێن، رێژه‌ى هێرش به بۆمبى قه‌راغى رێى ناسراو به \"ئاى ئه‌ى دى\" له ئه‌فغانستان سێ به‌رابه‌ر زیادى کردوه.
ر٠اپۆرتدهرى سی ئێن ئێن گووتى: بۆمبه‌کانى ئاى ئه‌ى دی به‌رده‌وام مه‌ترسى بووه بۆ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق، به‌لام ئێستێ به پێى لێکۆڵینه‌وه‌کان که له‌لایه‌ن ناوه‌ندێکى سه‌ربه‌خۆوه ئه‌نجام دراوه، هێرشه‌کان به‌و جۆره بۆمبانه له ئه‌فغانستاندا له‌م ساڵدا سێ به‌رابه‌ر زیادى کردوه.
هه‌واڵده‌رى سی ئێن ئێن که له بنکه‌یێک که سه‌ربازه ئه‌مریکاییه‌کان سه‌باره‌ت به شێوه‌ى به‌کار هێنانى بۆمبه‌کانى ئاى ئه‌ى دى و شێوه‌ى له کارخستنى بارده‌هێنران، گووتى: له ئێستادا چه‌کى دڵخوازى تاڵیبان بۆمبه‌کانى ئاى ئه‌ى دى یه چوونکه زۆر به‌هێز و مه‌رگ هێنه‌رن. ئه‌و بۆمبانه هۆى له ناوچوونى سێ چواره‌مى هێزه‌کانه له ئه‌فغانستان، به‌و پێ یه بارهێنان له‌و باره‌وه زۆر پێویسته.
فه‌رمانده‌یێکى ئه‌مریکایی ده‌ڵێ: رژیمى تاران پشتیوان تاڵیبان ده‌کا.
به پێى ر٠اپۆرتى ئاسوشیتدپرێس، فه‌رمانده‌ی هێزه فرهر٠هگهزهکان له ئه‌فغانستان جارێکى دیکه رژیمى تارانى به‌وه تاوانبار کرد که پشتیوانى له چه‌کداره‌کانى تاڵیبان ده‌کا.
ژنراڵ دیوید مه‌ک کرنان گووتى: رژیمى تاران هه‌روا پشتیوانى له تاقمه‌چه‌کداره‌کانى ئه‌فغانستان ده‌کا. ناوبراو گووتى: رژیمى تاران چه‌کداره‌کانى تاڵیبان بارده‌هێنێ و بارى ئابووریشیان دابین ده‌کا.