به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى ٨ى مارس له بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات
رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٩ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧، کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، به‌بۆنه‌ى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژن، رێ و رهسمێکى ووتار خوێندنه‌وه و ئاهه‌نگیان وهر٠ێ خست.
له‌و رێ و ره‌سمه‌دا، ژماره‌یێک له ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى سازمان و ئافره‌تانى ریزه‌کانى سازمان به‌شدار بوون که له سه‌ره‌تادا خوشکه شیلان محه‌ممه‌دى به ناوى خوداى گه‌وره مهراسمهکهى ده‌ست پێ کرد و به‌خێرهاتنى ئاماده بووانى کرد و به خوێندنه‌وه‌ى شێعر و په‌خشان مهراسمهکهى درێژه پێ دا.
هه‌روه‌ها خوشکه زێنه‌ب حوسێنى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى کۆمیته‌ى ئافره‌تان، په‌یامى کۆمیته‌ى ئافره‌تانى خوێنده‌وه.
کاک کامیل نوورانى فه‌رد ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمان، په‌یامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى به‌بۆنه‌ى ٨ى مارس خوێنده‌وه.
مه‌راسمه‌که به خوێندنه‌وه‌ى شیعر و ئاواز درێژه‌ى کێشا و له دواییدا، کێ بر٠کێى پرسیار و وه‌لام له نێوان دوو ده‌سته له ئافره‌تان به‌رێوه چوو.
ئه‌و رێ و ره‌سمه به گۆرانى و ههڵپهر٠کێ کۆتایی پێ هات.