راگه‌یه‌ندراوى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ژن
خوشکان!
هاونیشتمانان!
برایانى به‌رێز!
له رۆژى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ئافره‌تان پیرۆزبایی له‌هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانه ده‌که‌ین که له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى مافه ر٠هواکانى ژنانى زولم لێکراو تێکۆشاون.
خه‌بات له‌پێناو گه‌یشتن به مافى یه‌کسانى نێوان مرۆڤه‌کان ئه‌رکێکى قورس و پیرۆزه. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران هێزێکى پێشر٠هو و نه‌ته‌وه‌ییه‌و به پێى تواناى خۆى خه‌باتى کردوه بۆ ئازادى وبه‌رابه‌رى ژنان و هه‌ر له‌رۆژه‌کانى سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه، پێراگه‌یشتن به ویست و داواى ئافره‌تان و ده‌ربازبوون له بۆته‌ى فه‌رهه‌نگى چه‌قبه‌ستووى زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا له‌به‌رنامه‌ى کارى خۆیدا گونجاندوه.
بۆ به‌ره‌وپێش بردن و کاراترکردنى ئافره‌تان و جێگه‌و توانایان له سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ساڵى ١٣٨١ کۆچى خۆرى کومیته‌ى ئافره‌تانى دامه‌زراند. به‌دامه‌زراندنى ئه‌و کومیته ره‌وتى کاراتر بوونى ئافره‌تانی شۆر٠شگێر و ماندووى نه‌ناس چووه قۆناغێکى دیکه‌ى موبارزه و هه‌وڵ درا بۆ رۆشه‌نبیرکردنى ئه‌و هێزه خه‌باتکاره. کومیته‌ى ئافره‌تان به ئه‌زموون لهشۆر٠شهکانى رابردووى خۆماڵیانه کارى ژنانى تێکۆشه‌ر و سیستمى پێشکه‌وتنخوازى و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى خۆى ده‌باته پێش و رێز له‌هه‌موو ئه‌و بۆنانه ده‌گرێ که تایبه‌تن به خه‌بات و فیداکارى ئافره‌تانى شۆر٠شگیرى کورد و ئیران و جیهان ده‌زانى و هه‌وڵى ئه‌وان له‌پێناو رزگارى ژنانى کۆت و به‌ندکراو به‌رز ده‌نرخێنێ و رێزده‌گرێ له‌خه‌باتى \"کلارا زیتکین\"ى دامه‌زرێنه‌رى جولانه‌وه‌ى شۆر٠شگێرى ژنان له‌ئه‌ڵمان و هاورێبازانى ئه‌و خه‌باتکاره. رێز ده‌گرێ له‌هه‌وڵى بێ ووچانى دیفاع له‌مافى ژنان هه‌روه‌ها رۆژى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژنان .
رۆژى ٨ى مارس که داستانه‌که‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌ستدرێژى پۆلیس بوسه‌ر ژنانى کرێکارى ئه‌مریکا له‌ساڵى ١٩٧٥ یادێکى گه‌وره‌یه له‌دیرۆکى هاتنه مه‌یدانى ژنان و هه‌وڵ و ماندووبوونى لایه‌نگرانى ئه‌و فمینیستانه‌ى که به‌و روداو‌و و کاره‌ساته دوخى ناله بارى ژنانیان به دنیا ناساند. مێژووى پر٠سهروهرى ئه‌و ژنانه دواى نزیک به سه‌ده‌ونیوێکه به گه‌رم و گورى یاد ده‌کرێته‌وه‌رێزیان لێده‌گیرێ. جولانه‌وه‌ى مافخوازى ژنان له‌ماوه‌ى ئه‌و ٣ ده‌یه‌ى رابردوودا ئه‌گه‌رچى تووشی گه‌لێک که‌ندوکۆسپ بووه. ئه‌و جولانه‌وه مافخوازانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌م و کورییه‌کانى و پرش و بلاوی و به‌ربه‌ستى حاکمانى سته‌مکار بۆته خه‌باتێکى هه‌مه‌لایه‌نه به شێوه‌یێک که ده‌نگى به‌هیبه‌تیان وترسى خستۆته دلى سته‌مکارانه‌وه. به‌هۆى کارابوونى خه‌باتى ژنان، مافى کار، مافى ده‌نگدان، مافى مۆڵه‌ت گرتن له‌ده‌ورانى دوو گیانى، ئه‌منیه‌تى پیشه و ئازادییه کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کان له‌زۆربه‌ى وه‌لاتانى رۆژئاوا تا راده‌یێک وه‌ده‌ست هاتووه. ماف گه‌لێک که له‌نیوه‌ى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ک دا له‌به‌شێک له‌و چینانه به‌تایبه‌ت له‌وه‌لاتانى دوواکه‌توو ژنان به خه‌ویش نه‌یانبینه‌وه. له‌هێندێک له‌کۆمه‌ڵگاکان دا ژن وه‌ک کالا چاوى لێده‌که‌ن و به هۆى پروپاگه‌نده‌ى هۆشبه‌ر له‌وباریه‌دا زه‌ربه‌ى گۆرجبر٠ له‌ناسنامه و شوناسی که‌سایه‌تى حه‌قیقى ژن که‌وتووه. له‌و وولاتانه‌ش بزووتنه‌وه‌ى ژنان له‌حاڵى شکڵ گرتندایه بۆ نه‌هیشتن و ره‌واندنه‌وه‌ى که‌ندوکوسپ و جیاوازیه‌کانى که به‌رانبه‌ریان ده‌کرێ. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه شان به‌شانى بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گشتى بۆ باشترکردنى بارودۆخى ژیان و له‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنى نیزامى دیکتاتۆرى و مافپێشێلکه‌ر هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌چێته پێشه‌وه. ئافره‌تان له‌ئێران و کوردستان ئه‌گه‌رچى له‌بارى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسی تا نزیک به سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له‌تاریکى دابوون، به‌پێی داب و نه‌ریتى ئه‌و رۆژگاره به زه‌عیفه و بێ عه‌قڵ چاویان لێده‌کردن و به‌و پاشخانه فیکرییه موعامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کردن، به‌لام به‌سه‌رهه‌ڵدانى شۆر٠شه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانى ناوچه‌که و گه‌شه‌ى شۆر٠شى پیشه‌سازى له‌و وه‌لاتانه هه‌ل مه‌رجى ووشیارى ژنان تا راده‌یێک گۆر٠انى به‌سه‌رداهات هه‌ر وه‌ک ده‌بینین, ئیستا له ئیران و کوردستان ره‌خنه ده‌گرن وبه‌شدارى چالاکانه‌یان هه‌یه بۆگه‌یشتن به خواست و داواکانیان و له‌و پێ٠Žناوه‌شدا تووشى که‌ندوکۆسپ ده‌بنه‌وه. له‌دواى شۆر٠شى گه‌لانى ئێران له به‌رانبه‌ر رژیمى پاشایه‌تى له‌ساڵى ١٣٥٧ به‌رهه‌مى تێکۆشانى پێکهاته ئازادیخوازه‌کان به لارێ‌دا برا و یه‌که‌م جولانه‌وه‌ى ژنان له‌تاران که‌وته به‌ر هێرشى وه‌حشیانه‌ى پاسدار و به‌کرێگیراوانى نیزامى تازه به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتوو و له‌کوردستانیش ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه دووباره بووه و به‌هه‌موو هه‌نگاویکى ئافره‌تان وئازادیخوازان رێگرى لێ کرا. به‌لام ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى رژیم نه‌ک نه‌بووه هۆى کپ کردنى ده‌نگى مافخوازى ژنان به‌ڵکو رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ى سه‌ند و ژنانى تێکوشه‌ر هاوشان له‌گه‌ڵ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی تاویان دایه خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ئازادیخوازى و بناغه‌ى شۆر٠شێکیان دامه‌زراند که تا سه‌رکه‌وتن رێگه‌که‌ى به‌رده‌وام ده‌بێ.
کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به به‌ڵێن به ژنانى سته‌م لێکراوى کوردستان دووپاتى ده‌کاته‌وه درێژه‌ده‌رى رێبازى شۆر٠شگێرانهى ئافره‌تان وگه‌لى کورد له ئێران ده‌بى تاسه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى. دووباره پیرۆز بێ ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژن
کومیته‌ى ئافره‌تانى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئیران
8/3/2009