رژیمى ئێران به پێشێلکارى ئابڵوقه نیزامیه‌کانى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاوانبار کرا
کۆمیته‌یێکى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رژیمى ئێرانى به‌وه تاوانبار کرد که به ناردنى که‌ل و په‌لى نیزامی له رێگه‌ى ئه‌و که‌شتیه‌ى له قێبرس راگیرا،
ئابڵوقه‌کانى ئه‌و رێکخراوه‌ى سه‌باره‌ت به هێنان و ناردنى چه‌ک و چۆڵى پێشێل کردوه.
دیپلۆماته ئه‌مریکایی و بریتانیاییه‌کان له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گووتوویانه ئامانجى ئه‌و که‌شتیه سوریه و هه‌ڵگرى که‌ل و په‌لى دروست کردنى چه‌ک بووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و که‌ل و په‌لانه له ئاکامدا بۆ لوبنان یا غه‌زه بنێردرێ.
یوکى تاکاسو نوێنه‌رى ژاپون له رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که سه‌رۆکى کۆمیته‌ى ئابڵوقه‌کانى رژیمى ئێرانه، رۆژى سێ شه‌ممه ٢٠ ى ره‌شه‌مه به ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى گووت: گه‌شتى هه‌ڵگرى ئه‌و که‌ل و په‌له نیزامیانه پێشێلکارى رێکه‌وتن نامه‌ى ١٧٣٧ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه که له ساڵى ٢٠ ٠ ٦ دا په‌سه‌ند کرا.