گیرانی به‌کۆمه‌ڵی خوێندکاران و ڕۆژنامه‌نووسان له ئێران
جه‌لال خۆشکه‌لام
گیرانی به‌کۆمه‌ڵی خوێندکاران و ڕۆژنامه‌نووسان له‌ئێران دا به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێ و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له‌ئاستی پێشێلکاریه‌کانی ڕێژیمی ئێران بێده‌نگن. به‌درێژایی مێژووی بوونی جمهوری ئیسلامی ئێران ڕه‌وشی گرتن و ئیعدامکردنی خوێندکارو ڕۆژنامه‌نووسان به‌به‌رده‌وامی ڕووی داوه و دوژمن سیاسه‌تێکی ناڕه‌وا و ناعادیلانه له‌دژیان په‌یڕه‌و ده‌کا.
خوێندکاران وه‌ک چینی نوێ و ڕۆشه‌نبیر دژی سیاسه‌ت و به‌رنامه نائینسانیه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه ناسراون و له‌و پێناوه‌شدا چالاکی جۆربه‌جۆری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشه‌نبیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌نووسانیش به‌هه‌مانشێوه تاوان و جنایه‌ته‌کانی ئه‌م ڕێژیمه له‌قاو ده‌ده‌ن و ڕه‌خنه له‌وه‌زع و باری گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرن، هه‌ربۆیه ئه‌وانیش ڕووبه‌ڕووی زیندان و ئازاردان ده‌بنه‌وه و له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه سه‌رکوت ده‌کرێن.
له‌وڵاتێک که نه‌وه‌ی نوێ، چینی ڕۆشه‌نبیرو خوێنده‌وار نه‌توانێ به‌ئازادی بۆچوون و هه‌سته‌کانیان ده‌ربڕن، له‌وڵاتێک دا که ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکڤانانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نه‌توانن به‌ئازادی ڕه‌خنه‌بگرن له‌سیاسه‌ت و به‌رنامه نابه‌جێکانی حکومه‌ت، ده‌بێ ڕاده‌ی دواکه‌وتن و دیکتاتۆری له‌و ووڵاته‌دا له‌چ ئاستێکی خه‌ته‌رناک دابێ؟! به‌شێو‌ه‌یه‌ک که ته‌نها هزری توندڕه‌وی و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی گڵاوی زۆرداری و دیکاتۆری گه‌شه‌ده‌کاو ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و حاکمیه‌تیان به‌ده‌ست ده‌بێ و به ئیشتیاو مه‌یلی خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن. بنه‌ما ئینسانیه‌کان بێ به‌هاو بێ نرخ ده‌بن و ماف و پره‌نسیپ و ئازادیه‌کانی تاک به‌ره‌و دووڕیانی نه‌مان ده‌ڕوا.
پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌رکوتکردنی چینی ڕۆشه‌نبیر و خوێنده‌وار زه‌نگێکی ترسناک و خه‌ته‌ره بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌ت به‌گشتی، که‌چی سه‌ره‌ڕای هه‌ست کردن به‌و خه‌ته‌ریاته هه‌ندێک له وڵاتانی زلهێزی مه‌سڵه‌حه‌ت په‌رست، له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌نیه ئابووریه‌کانیان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و دۆستایه‌تی و مه‌سڵه‌حه‌تی ئابووری خۆیان ده‌خه‌نه پێش ئاسایش و ئارامی کۆمه‌ڵگاکانی به‌شه‌ریه‌ت له دنیادا.
هه‌وڵدان بۆ له‌ده‌ست نه‌دان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌کان خاڵێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ لاواز کردنی ویست و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌ت له‌پێناو دابین کردنی ژیانێکی ئازاد و جیهانێکی ئاوه‌دان بۆ هه‌موو لایه‌ک. وه‌له‌هه‌مان کات دا خاڵێکی به‌هێزی مانه‌وه‌و به‌زیندو ڕاگرتنی فکری توندڕه‌وی و سه‌رهه‌ڵدانی دیکتاتۆریه‌تی بووه که ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری زۆرداری و له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ و ئازاردان و له‌ناوچوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی لێ که‌وتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که‌هه‌میشه سیاسه‌تی ئابووری به‌هێزترو پڕ ڕه‌نگتر بوه له‌هه‌موو ئامانج و هه‌وڵه‌کانی تری وه‌ک پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌وی و دیکتاتۆری له‌جیهاندا. دام و ده‌زگا دامه‌زراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتیان به‌و شێوه نه‌بوه له به‌ڕێوه‌بردن و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.
ده‌وڵه‌تانی زلهێز ده‌بێ سنورێکی دیاریکراویان هه‌بێ له‌ئاست تێپه‌ڕاندنی تاوان و جینایه‌ته‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران. ده‌بێ کۆمه‌ڵگا ئازادی خوازه‌کانی دنیا، زۆر به‌جدی پلانه‌کانی ئه‌م ڕێژیمه هه‌ڵسه‌نگێنن و بۆ ڕوخانی شانبه‌شانی خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران و کوردستان هه‌ماهه‌نگ و هاوپشتیوان بن.