چه‌پکه گولى چوارچڵى
مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى (په‌ژار)
براو خوشکه کورده زمان شیرینه ژیان تاڵه‌کانم!
هه‌ر چه‌ند که ده‌زانن ژیانتان به خه‌بات ده‌بێته نوقڵ و نه‌بات و خه‌بات به رێگه‌ى خه‌باتدا زووتر ده‌گاته لووتکه‌ى ئاوات و در٠ک و داڵى رێگه‌ش به بڵێسه‌ى هه‌ناسه‌ى دایکى شه‌هیدان ئاوورى تێ به‌ر ده‌بێ و به دڵپاکیى ئێوه، در٠ووى مه‌م و زین پاک ده‌بێته‌وه و به‌کره شه‌یتانى داگیرکه‌ر یه‌ک سه‌ر دهر٠واته ده‌ر،
به‌لام پێش ئه‌وه بگه‌ینه ئاوات و ئاره‌زوو با دانیشین سێ به سێ و دوو به دوو، ئه‌و زمانه‌مانه که کۆڵه‌که‌ى ژیانمانه و پێناسى گه‌لى کورده و تا بڵه‌ى به مانا و وورده بهێنینه کۆر٠ى ئه‌مرۆمان که‌مێکى لێ بخه‌ینه سه‌رده‌مى دڵى تا مه‌زرۆمان، ئۆخه‌ى به‌زى خۆمانه له برینى خۆمان.
با ئه‌مرۆ نه‌چینه سه‌رباسى رابووردووانى به داخه‌وه مردوو،
چه‌قو چۆ دڵمان داگرێ
کڵى داخى پێ هه‌ڵکرێ
****
دیزه‌ى دڵمان بێنێته جۆش
ده‌رخۆنه‌ى چاو بێته خرۆش
****
چه‌ورایی دڵ بر٠ژێته کۆش
بۆمان نه‌کرێ دوو قسه‌ى خۆش
****
ئه‌مرۆ ناچینه گۆر٠ستان
گۆرستانى ئه‌ده‌ب ویستان
****
ئه‌مرۆ له ماڵ ده‌رناکه‌وین
ده‌دوێین له شین بێ یان ئه‌وین
****
دهر٠هنگێنین باخچۆڵه‌ى ژین
به گوڵى سوور و زه‌رد و نه‌خشین
****
ئاویان دێرابێ به ئه‌سرین
له سه‌رچاوگه‌ى ئه‌وین و شین
****
ره‌نگاو ره‌نگه باخچۆڵه‌که‌م
له گوڵ داده‌گرم کۆڵه‌که‌م
****
ده‌به‌م به دیارى بۆ یاران
به کوێریى چاوى نه‌یاران
****
ده‌با ده‌ست که‌ین به گوڵ چینین
به ئه‌سپاییان ده‌ست بۆ به‌رین
****
ووریا و ئارام بین نه‌شه‌مزێن
حه‌یفه بشه‌مزێن بچر٠ژێن
****
گوڵ وه‌ک خۆى ناسکه دڵى
ساز که‌ین چه‌پکۆڵه‌ى چوارچڵى
میراوا ١٧/٥/١٣٦٤
****
دڵم خۆش بوو به سه‌ریا دابوو تارا
گوتم وا دێته لام هاتۆته ئارا
که چووم پێشوازى که‌م دیم ناگه‌مه دڵ
شه‌رم گێر٠ایهوه رۆیشت‌و تارا
****
گوتى با نه‌مگرێ ئاه و هه‌ناسه‌ت
ژوانمان باخه شه‌و لاى جێى پیاسه‌ت
شکاندى واده‌که‌ى فه‌رمووى به‌یانى
درۆ ئه‌مرۆکه پێى دێژن سیاسه‌ت
****
چ بوو گیانم نه‌ده‌نگت ما نه‌ره‌نگت
له کوێ نێژراوه بالاى شۆخ و شه‌نگت
هه‌موو رۆژێ به دواتا خێله چاووم
شه‌و ئه‌زرینگێته‌وه گۆێچکه‌م به ده‌نگت
****
خه‌ریکم گیانه‌که‌م سوێم بێته‌وه بۆت
نیه رێم هێند ئه‌مو ئه‌و دێنه ئاسۆت
ده‌بێ ئه‌مجار له سه‌ر سینه‌ت بکوژرێم
له‌وه چاکتر که خوێنم دێته ئه‌ستۆت
****
که دیم بسکت به سه‌ر شێواوى ده‌بزووت
ده‌مێک سه‌ر شان بوو جێگه‌ى، تاوێ سه‌ر رووت
گوتم کوێرى دوو چاوى شینه بسکى
که ئاوى چاوى مار درژێ به زمرووت
****
ئه‌ونده‌ى ده‌رده دڵ کرد دڵ، وهر٠هز بووم
ده‌ڵێ به‌ر ته‌نگه ئه‌شکه‌وتى په‌راسووم
ئه‌وند بیرى به‌داسوو دێته ناوم
ژیانم تاڵ بووه چ بکه‌م که نه‌بزووم
****
له ده‌ستم دا له رێى تۆدا جوانیم
به دڵ کردم ئه‌وی زانیم و توانیم
که زانیت وا زر٠ا ناوم له‌گه‌ڵتا
گووتت ئابرووم ده‌چێ من تازه تیانیم
****
گوتم تۆخوا به راست بۆم دێیه جێ ژوان
گووتى خۆ کورد ده‌ڵه‌ن یه‌کجار به بر٠وان
نه‌هاته ژووان و پێم گوت چی بوو واده‌ت
گوتى دروێش به، هه‌ر مه‌رگى نه‌بێ جوان
****
گوتم هه‌ر چه‌ند که کیژان قیتو قۆزن
بیانوو گرن و وه‌ک منداڵ گر٠ۆزن
گوتى بۆ رێى ئه‌وین سه‌ر پرده‌بازه و
ئه‌تۆش نه‌تکرد، گوتم پیاوى درۆزن
****
گلێنه‌ى چاومى هێزى دڵم تۆى
له رێى تۆدا ئه‌وى خوا داى به من رۆی
سه‌رم ماوه ئه‌وا ده‌ینێمه به‌ر پێت
مه‌ڵێ ده‌یکۆڵیه‌وه، هه‌ر که‌س به‌شى خۆى
بانه ١٣٥٣ ک خ