جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئوباما ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێرانى نوێ کرده‌وه‌

ئوباما ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێرانى نوێ کرده‌وه‌

سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ئابڵوقه‌کانى دژ به‌ رژیمى ئێرانى به‌ لانى که‌مه‌وه‌ بۆ ساڵێک نوێ کرده‌وه‌. ناوبراو گووتى: سیاسه‌تى رژیمى ئێران هه‌روا هه‌ر٠ه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریکا.

ئه‌و ئابڵوقانه‌ کۆمه‌گى شیرکه‌ته‌ ئه‌مریکایه‌کان به‌ پیشه‌سازى نه‌وت و پێوه‌ندیه‌ بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاریه‌کانى رژیم قه‌ده‌غه‌ ده‌کا. سه‌ره‌تا له‌ ساڵى ١٩٩٥ و له‌ کاتى سه‌رۆک کۆمارى بیل کلینتۆن، به‌ تاوانى پشتیوانى له‌ ترۆریسم و هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى کۆکوژ، دانران.
باراک ئوباما گووتوویه‌تى که‌ ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ووتووێژ بکا به‌لام داواى له‌ رژیم کردوه‌ که‌ چالاکیه‌ ناوکه‌ییه‌کانى سنووردار بکا.
رژیمى ئێران جوێ له‌ ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ هۆى مل نه‌دان به‌ داواى کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی و رانه‌گرتنى چالاکیه‌ ناوکه‌ییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئابڵوقه‌کانى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ره‌ورووه‌.

15 سال و 8 ماه و 8 روز و 11 ساعت و 53 دقیقه پیش از این

ئوباما ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێرانى نوێ کرده‌وه‌

ئوباما ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێرانى نوێ کرده‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن