په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی 25یگه‌لاویژ 63هه‌مین ساڵرۆژی ده‌مه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کورستان!
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، کومیته‌ی سوئێد. 28ی گه‌لاوێژی 1387 کۆچی خۆری.
ئیواره‌ی رۆژی شه‌ممه 28ی گه‌لاوێژ له‌سه‌ر داوای ره‌سمی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له سوئێد، شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، به‌شداری رێ و ره‌سمی 25ی گولاوێژ سالڕۆژی ده‌مه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی له شاری ڤێستڕۆسی سوئێد کرد. شاندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێک هاتبوو له هاورییانی به‌رێز کاک سالح مه‌حمودی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کومیته‌ی سوئێد‌و هاورێ چالاک و دلسۆز کاک کامڕان عه‌تتاری (شه‌ماڵ). په‌یامی کومیته‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن کاک کامران عه‌تتاری (شه‌ماڵ) ه‌وه له‌و رێ و ره‌سمه‌دا پێشکه‌ش کرا که ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:
پیرۆز بێ 25 گه‌لاوێژ ساڵرژی دامه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
هاورێیان و ئه‌ندامانی به‌رێزی حیزبی دیوکراتی کوردستان!
کوردستانیانی به‌شدار له‌م رێ و ره‌سمه‌دا!
لێره له‌ده‌وری یه‌کتر کۆبوینه‌وه بۆ رێزگرتن له بیره‌وه‌ی 63 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبێک که 63 ساڵه له‌سه‌نگه‌ری دیفاع له مافی ژیر ده‌سته ترین نه‌ته‌و ورزگاری و ئاوه‌دانی پێشێل کراووترین نیشتمان ، که نه‌ته‌وه‌ی کورد و نیشتمانه‌که‌ی کوردستانه. 63ساڵ فیداکاری و خه‌باتی به‌رداه‌وام ، چ به‌شێوه‌ی نهێنی و چ به شێوه‌ی ئاشکرا و پێشکه‌ش کردنی هه‌زاران گیان وه‌ک باشترین قوربانی له پێناو رزگاری وسه‌ربه‌ستی دا، کارنامه‌ی حیزبێکه که جێگای شانازی وسه‌رفرازیه بۆ په‌یڕه‌وانی رێبازی ئه‌وحیزبه.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پڕ به‌دڵ به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی به ئه‌ندامان و له‌یه‌نگرانی ئه‌م حیزبه‌ده‌ڵێ و هیواخوازه که ساڵی داهاتوی ژیانی سیاسی ئه‌م حیزبه پڕ له ده‌سکه‌وتی باییداری سیاسی بێ له پێناو سه‌رخستنی بزاڤی ره‌وا و رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مانـدا. هیوادارین که سه‌رکردایه‌تی و هه‌موو دڵسۆزانی ئه‌م حیزبه، به دڵ و چاوێکی کراوه‌ی سیاسی سه‌رده‌میانه‌ی وا له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رج روداوه‌کان ، هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانمان دا بێت و له گه‌ڵ باقی لا یه‌نه کانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان دا ، هاو هه‌ڵ ویست و هاوکار و یه‌کگرتووبن له‌دژی دژمنانی گه‌ل و به‌ره‌وپیش بردنی شۆڕشی ره‌وای گه‌لی کورد له کوردستان دا. پیرۆز بێ 25 ی گه‌لاوێژ 63 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان.