کۆبوونه‌وه و مانگرتنى لایه‌نگرانى سازمانى موجاهیدین له واشینگتۆن بۆ پشتیوانى له دانیشوانى شارى ئه‌شره‌ف
چله‌مین رۆژى نار٠هزایهتى لایه‌نگرانى مقاومه‌تى ئێران له واشینگتۆن بۆ پشتیوانى له مافى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف،
به مه‌حکوم کردنى زیاد کردنى فشارى نامرۆڤانه و دخاڵه‌تى ئاخوند خامنه‌یی له به‌رانبه‌ر کۆشکى سپى دا به‌رێوه چوو.
به‌شدار بووانى ئه‌و نار٠هزایهتیه به رێپێوان و دانى شیعار، داوایان کرد که مافه‌کانى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف، به پێى قانوونه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زه‌مانه‌تى بکرێ.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که رۆژى ٢١ى ره‌شه‌مه به‌رێوه‌چوو، بروسکه‌ى پشتیوانى کۆمه‌ڵى هونه‌رمه‌ندانى دانیشتووى نۆروێژ بۆ پشتیوانى له دانیشتوانى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن نوێنه‌رى ئه‌و کۆمه‌ڵه‌وه خوێندرایه‌وه. له‌و بروسکه‌دا هاتبوو داوا له ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ده‌که‌ین که پێ به‌ند بێ به به‌ڵێنه‌کانى ئه‌مریکا له راست مافى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف و قانوونه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له به‌رچاو بگیرێن.
هه‌روه‌ها په‌یامى کۆمه‌ڵى ئێرانیه‌کانى لایه‌نگرى شۆراى میللى مقاومه‌ت و سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران له ترنتۆى کانادا له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌که‌یانه‌وه خوێندرایه‌وه، که تێ ی‌دا هاتبوو: رژیمى پرووتکاوى ئاخوندى له ناوهێنانى به‌ناحه‌قى سازمانى موجاهیدین له لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا وه‌ک ده‌ست که‌وتێک بۆ به‌رده‌وامى له سه‌ر جینایه‌ته‌کانى که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. بۆیه ئێمه داوا ده‌که‌ین ناوى سازمانى موجاهیدین له لیستى ره‌شى ترۆریستى بهێندرێته ده‌ر تا به‌و شێوه رێگه له جینایه‌ته‌کانى رژیم بگیردرێ، هه‌روه‌ها رێگه له پیلانه‌کانى ئه‌و رژیمه بۆ سه‌ر دانیشتوانى ئه‌شره‌ف بگیرێ.
له به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا شاندێکى زانستى و لێکۆڵه‌رى عێراقى و ئوردونى پشتیوانى خۆیان له ئێرانیه‌کانى لایه‌نگرى مقاومه‌ت دهربر٠ى.
شاندێک له به‌شداربووانى ئه‌و نار٠هزایهتیه، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکایان کرد و داواکانى خۆیان بۆ زه‌مانه‌ت کردنى مافى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف به پێى قانوونى نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان له نامه‌یێکدا پێشکه‌ش کرد.