که‌م کردنه‌وه‌ى به‌شه به‌نزینى ماشینى مه‌ده‌نى و گشتى
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى سه‌رمایه، باسى له په‌سه‌ندکراوى رۆژى پێنج شه‌ممه‌٢٢ى ره‌شه‌مه‌ى مه‌جلیسى رژیم سه‌باره‌ت به لابردنى یارانه‌کانى ئه‌و به‌نزینه‌ى له ده‌ره‌وه ده‌کردرێن، کردوه.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، له چوارچێوه‌ى به‌رێوه‌بردنى بودجه‌ى گشتى ساڵى ١٣٨٨ى ده‌وڵه‌ت، یارانه‌ى به‌نزینى هاورده که له بودجه‌ى ساڵى ١٣٨٧، نزیک به ٣هه‌زار ملیارد تمه‌ن بووه، بۆ ساڵى دادێ له به‌رچاو ناگیرێ.
به پێى نووسراوه‌ى سه‌رمایه، له ئاکامى ئه‌و بر٠یارهدا، رێژه‌ى به‌شه مانگانه‌ى به‌نزینى ١٠ ٠ تمه‌نى بۆ ماشینه مه‌ده‌نیه‌کان له ساڵى ١٣٨٨ دا که‌م بکرێته‌وه بۆ ٨٠ لیتر و دابه‌ش کردنى به‌نزینى ئازاد به نرخى ته‌واوى رۆژ که له ئێستادا ٤٠ ٠ تمه‌نه، ده‌گاته ٢٣ ملوێن لیتر له رۆژدا.
ئه‌و رۆژنامه ده‌نووسێ، له ساڵى داهاتوودا ده‌وڵه‌ت ده‌بێ رۆژانه ٤٤ ملوێن لیتر به‌نزینى درووست کراوى ناوخۆ تایبه‌ت کا به سه‌همیه‌به‌ندیه‌کان، که به‌و پێ یه هه‌ر ماشینێکى مه‌ده‌نى مانگانه ٨٠ لیتر به‌نزینى ده‌که‌وێ.
رێژه‌ى به‌شى ماشینه گشتیه‌کانیش له نێوان ٤٥٠ تا ٦٠ ٠ لیتر بووه که به هۆى ناوچه‌یی کردنى به‌شى ماشینه گشتیه‌کان، به‌شه‌کانیان بۆ ٤٠ ٠ لیتر که‌م که‌دا و له شاره‌کانى وه‌ک تاران زیاتر ده‌بێ له شاره بچووکه‌کان.