له خۆ باییبون و خۆ لێ ون بون ده رد٠یکى ترسناکه !
خۆ به زل زانیی ڕه وشتێکی نه شیاوو ناشیرنی ، تاک و کۆمه ڵ و کۆمه ڵایه تی ٠ی٠ی٠Žکه زۆر قێزن و قێزه وونه که به هیچ جۆرێک له مرۆڤی زانا و داناو ژیر نا وه شێته وه. ده بێته هۆی دوبه ره کی و دو له ت بون و دابه ش بون و دوژمنایه تی له نێوان ده سته و تاقمو کۆمه ڵانی گه لوو ته نانه ت حکومه تیشدا!
فه تایه که که تاکو کۆ به ش به ش و دانه دانه ده کات و له یه کتریان دا ده بڕێ که به هیچ داو ده رمانو حه کیمو فه یله سوفێک ده رمان ناکرێو یه کناگرنه وه تاکو تاقموو کۆمه ڵ توشی چاره ڕه شیو به دبه ختی و لێقه وماوی دینو دنیا یان ده کات.
خۆ لێبایبون وه نه بێ هه ر قه ڵاچۆی خۆشه ویست نێوانمان و ئه وانه ی ووتمان بکات و به س، به ڵکو وامان لێده کا که نه توانین هه ڵه کانی خۆمان هه ڵگرینه وه و ده رمان و چاره ی فکریو ئه ده بی هۆشیاری خۆمان بکه ین.
چونکه خۆ له خۆ بای بون و به زلزانی بون عه یب و عارو نه زانیو دابران و دوری له خه ڵک نابینێ و ته نانه ت واشده زانێ پله ی له ژور پله ی هه مو تاکو کۆمه ڵیشه وه یه له عاست هه موو ڕه خنه و ئامۆژگارییه ک گوێناداو گوێچکه ی خۆی ده ئاخنێ و ته نیا بۆ پێدا هه ڵخوێندن و تاریف و پێدا هه ڵدان گوێ باش ده گرێ و شنه ی پێ دێت، چونکه که سێک که خود په سه ند بێو خۆ به زل زانبێ هه رگیز گوێ بۆ ئامۆژگاری ناگرێ، حازر نابێت بینیسێ، چونکه خۆی وا بارنه هێناوه که قسه ی خه ڵکان وه رگرێو کاری تێبکات. حه ق به و زه قییه ژێر پێی ده دات، له ناو خه ڵکوو زاناو پییاو چاکان و هۆشمه ندانو قه ڵه م به ده ستاندا هه ر خۆی ده بینێو به س، به جۆرێک نه سوود له زانست و زانیاری خۆی ده بینێ و نه ئامۆژگاری که سیش وه رده گرێ هه ر بۆیه ده بینی له تاریکی زه لکاوی خود په سه ندیو نه دانی و گومرایی دا گیری خواردووه ، گیر ده خوا جا خوا نه خواسته ده سه ڵاتدارێکی حکومی یا سکرتێرێکی حیزبی یان خوێنده وارێکی قه ڵه م به ده ست و نوسه رێکی سه ره رۆ بێت، ئه وه نه ک هه ر خۆی به ڵکو جه ماوه رێک و زۆری دیکه ش توشی به د به ختیو سه ر لێشێواوی و داماوی ئه کات، وه ک زۆر له ئێستای ئه مرۆدا به زه قی ده بینرێت.
به داخ و که سه رێکی زۆره وه هه ر بۆیه شه سوننه ت و یستی خودا وا بووه که هه م ده م و دڵ و ده روونی خۆ به زلزانا ن وا لی بکاکه گوێ بۆ سروشتی خوا ڕانه گرن و له عاست ئامۆژگاری پێغه مبه ران دا که ڕو کوێر بن چونکه ئه و خۆ به زل زانانه خودا بۆ خۆ ی به گوومڕا ی نوسیون و سه ریان لێ تێکچووه و شایانی غه زه بی په روه ردگاربوون و به هۆی ته که بووری و خۆ به زل زانی خۆیانه وه. هه ر بۆیه خودا له سوڕه تی ئه عرافدا ، ئایه تی 146 ده ر باره یان ده فه رموێ " ئه وا نه ی له سه ر زه وی به نا حه ق و نا ڕه وا خۆ به گه وره دا ده نێن خۆ له خه ڵک به زلتر ده زانن ، نا هێڵم له په رتوکه که م تێبگه ن و دڵیان مۆرده که م و سه ریان لێ تێک ده ده م " . ئه و خۆ به زلزانانه ئه گه ر ئایات و نیشانه ی گه وره یی و خودایه تی ئێمه ببینن با زۆریش ئاشکرابن، ئیمانی پێناهێنن، ئه گه ر ڕێگای ڕاست ودرووستیان نیشان بدرێ بێیدا ناڕۆن ، نایکه نه ڕێبازی خۆیان، که چی ئه گه ر ڕێگای گومڕای و سه ر لێشێواوی یان به دی کرد ده یکه نه رێڕه وی خۆیان و ملی لێده نێن به ڵێ قورئانی پیرۆز ئه وه مان بۆ ده گێرێته وه که خۆ به گه وره زانه کان یاخی ترین گروپوو ده سته بون بۆ بیستنی ئامۆژگاری و ڕێنوێنییه کانی پێغه مبه ره کان و به پیره وه جوونی په یامه که یان وه ک هه ڵوێسته کانی فیرعه ون و نه مرۆد و هۆزی ساڵح پێغه مبه رو هۆزی ڵوت پێغه مبه رو زۆر له هۆزانێکیتر که قوڕئانی پیرۆز بۆمان ده گێڕێته وه. ده باشه با ئێمه پرسیارێک بکه ین و بڵێین : له خۆ ده ر چو و ده عیه زل و قێزنه کان به چی ده نازن !؟ ئایا به هێزو بازوو ده سه ڵاتی خۆیان و شۆخو شه نگی ده نازن !؟ با بزانن ئه م دیاردانه که ئه وان پێیده نازن هه میشه له گۆڕاندان و ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد و که می دان و پاش ما وه ێک ده ڕۆن و نامێنن هه ر نه خۆشی و له رزو تایه کی سوکه ڵه جه سته تێک ده داو هه موو ڕۆژی ڕۆژگار کاری خۆی تێده کات و ورده ورده وایلیدێ دوا چه ند ساڵێک پیرو که نه فت ده بێ. خۆ ئه گه ر به ماڵ و دارایی بنازن، بائه وه ش بزانن که مردن و به ڵا و موسیبه ت جیاوازی نێوان ده وڵه مه ندو هه ژار ناکات، بێشک ئه بێ ڕۆزێک مرۆڤ ماڵ و دارای خۆی بۆ یه کیکی تر به جێ بێڵێ، هه ر بۆ یه ده بینین قورئانی پیرۆز ئا مۆژگاری جه ماوه ر ده کا که هه ر گیز له خۆ ده ر نه چن و لوت به رزی نه نوێنن و خۆ به له خۆ بایی نه زانن و نه نوێنن، وه ک له سوڕه ی موباره کی ئه سڕا دا ئایه تی 37 خوا وه ندی به رزو دلۆڤان ده فه رموێ پێمان و ڕاده گه یه نێ " نه که ن به سه ر زه ویدا به ده عییه و خۆ به زلزانییه وه ته نیشتاو ته نیشت به سه ر زه وی دا بڕۆن و وه کو له خۆ ده ر جووان ڕه فتار بکه ن، وا نه که ن چونکه تۆ به م ڕۆشتنه ت ناتوانی زه وی کون بکه ی وه له رزه ی پێبخه ی، چه ندێک لوت به رز که یته وه ناتوانی به ئه ندازه ی کێوێک به رزی بنوێنی" هه ر وه ها له شوێنێکی تردا په روه ردگار داوا له مرۆڤه کان ده کات که هه ر گیز ته که بور نه که ن و خۆ به زل نه زانن و خۆتان لێ ون نه بێت. ده فه رموێ هه ر کاتێ ئاخاوتنت له گه ڵ خه ڵک داکرد به فیزه وه روو وه ر مه گێڕه و به رامبه ره که ت به هیچ و پوچ سه یر مه که، که به سه ر زه ویدا ده ڕۆی به ته که بورو فیزییه تییه وه مه ڕۆ، چونکه په ر وه ر دگار هه ر گیز ده عییه زل و خۆ به زلزانی خۆش ناوێن.
جا برای ئازیز چاک وورد به ره وه و به خۆتا بچۆره وه، له خۆت وورد به ره وه بزانه خۆ به زلزانی ئه و ڕه وشته نا حه زو نا شیرینه بێکه ڵکه یه که به دیهێنه ری گه ردوون زه می زۆری کردووه با نگه وازی مرۆڤی کردووه که خۆی لێ دورخه نه وه چونکه ئه م جۆره ڕه وشتانه کۆمه ڵ تێک ده ده ن له بنچینه هه ڵی ده وه شێنن، بوغزو کینه له ناو دڵاندا ده چێنێ.
که وا بوو پێوویستی سه رشانی تاکوو کۆمه ڵه دوری له و دیارده قێزه ونه و دور له ڕه وشتی مرۆڤایه تییه بکه ن و به ر به ره کانی بکه ن به هه مووهێزو توانایه که وه دژی بوه ستنه وه و له ڕه گ و ڕیشه وه ریشه کێشی بکه ن هه وڵی قه لا چۆ کردنی بده ن و زیانه کانی بۆ گه ل و کۆمه ڵ ڕون بکه نه وه تا خه ڵکی بتوا نن لێی دووره په رێزبن و خۆی لێ بپاریزن، وه هه میشه
به کۆمه ڵ و به یه که وه هه وڵ بده ن کۆمه ڵ له سه ر بناغه ی خۆشه ویستی دابمه زرێنن، دوور له دووبه ره کی و ده سته و ده سته جه معی، کا رو باری خۆیان و جه ماوه ریش به ڕێکو پێکی دور له گێره و کێشه به وه و پێش ببه ن، ئه و ده م هه ر دو لا به ره و مه قسه د هه نگاو هه ڵبێنن و یه ک ده نگ و کۆده بن و ده گه نه ئاره زووه کانیان بێ هیج که ندو کۆسپێک، هه ر بۆیه له و باره وه شێخی سه عدی ده فه رموێ " پیشه جوپرشد بزند پیل را با همه مردی و سلابت که ا وست"
گۆران – سوێد
/jan/ 2009