جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى کومیته‌ى ناوه‌ندیی سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى هاتنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێ

په‌یامى کومیته‌ى ناوه‌ندیی سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى هاتنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێ

هاونیشتمانانى تێکۆشه‌ر!
که‌س و کاری شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى کوردستان!
ئه‌وه‌ نه‌ورۆز جێژنى نه‌ته‌وه‌یی کورد و ساڵى نوێى کوردى و وه‌رزى به‌هار و ژیانه‌وه‌ى سرووشت و دار و گوڵ و گوڵزار هاته‌وه‌ و به‌ توانه‌وه‌ى به‌فر کۆتایی وه‌رزى سه‌رما و مانگى ره‌شه‌مه‌،

دلانى سیس زه‌نوێر ده‌بنه‌وه‌ و هیوا به‌ ژیان و هومێد به‌خه‌بات و کوڵنه‌دان له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى سته‌مگه‌ر زیاتر ده‌بێ.
جێگه‌ى داخه‌ خۆشی و شادى به‌بۆنه‌ى هاتنى وه‌رزى به‌هار و نوابوونه‌وه‌ى ساڵ به‌هۆی ده‌سه‌لاتى به‌دفه‌ساڵ و دزێو، تام چێژى خۆی نیه‌. ئه‌و سته‌مگه‌رانه‌ى ژیانیان له‌ خه‌ڵکى ئاره‌زوومه‌ند به‌ ئازادى تاڵ کردووه‌ و بێداد و شکه‌نجه‌ و ئێعدامیان کردوه‌ته‌ دیارده‌ و کرده‌وه‌یێکى سه‌ره‌کیی رۆژانه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش فه‌ساد و گرانى و بێکارییان له‌ ئێرانێکى ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن کانزاى سرووشتیی زۆر، په‌ره‌ پێداوه‌.
باس کردن له‌ سته‌م و بێعه‌داڵه‌تیی ده‌سه‌لاتى ئاخوندان و شێواندن و دار٠ماندنى بناخه‌ى ئابووریی ئێران و ئێعدام و شکه‌نجه‌ى لاوان و ئازادیخوازان، زۆری له‌سه‌ر گوتراوه‌ و نووسراوه‌ و که‌م که‌س هه‌یه‌ له‌و راستیه‌ تالانه‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى ئێراندادێ، ئاگادار نه‌بێ. به‌بۆنه‌ى ئه‌و راستییانه‌ى له‌شێوه‌ى حوکمر٠انیی بابه‌زه‌ییانه‌ى ئاخوندان ده‌بیندرێ، راستى و خاوه‌ن حه‌ق بوونى خه‌بات ى ئازادیخوازیی گه‌لی کورد و گه‌لانى ئێران له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ و نگریس و دواکه‌وتووه‌ به‌باشی خۆ ده‌نوێنێ و هیچ مرۆڤێکى خاوه‌ن هه‌ست و تێگه‌یشتوو ناتوانێ نکۆڵى له‌ ره‌وایی ی شۆر٠شی گه‌لانى ئێران و، سته‌مگه‌ریى و در٠نده‌یی ی ده‌سه‌لاتداریی ویلایه‌تى فه‌قیه بکا.
باگومان هه‌ر لێدوان و هه‌ڵوێستێک له‌ دیفاع له‌ رژیمى سه‌ره‌ر٠ۆی ئاخوندى، به‌ لێدوان و هه‌ڵوێستى ناته‌واو و نار٠است و بابناخه‌ ده‌ژمێردرێ و له‌ به‌رانبه‌ریشدا هه‌ر هه‌ڵوێستێک بۆ پشیوانى و دان نان به‌ مه‌شرووعیه‌ت و ره‌وایی ى جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازیی گه‌لانى ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى درکاندن و ده‌رخستنى راستیه‌، جێگه‌ى بایه‌خ و ته‌قدیری گه‌لانى ئێران به‌ تێکر٠ا ده‌بێ.
گومان له‌وه‌ دانیه‌ سته‌مگه‌ر، سته‌مگه‌ره‌ و دژمنى نه‌ته‌وه‌ى کورد هه‌ر یه‌که‌ و ناکرێ ده‌سه‌لاته‌ دژى مرۆڤ و دژى ئازادیه‌کان جیاوازییان له‌نێواندا داندرێ.
هاونیشتمانانى خۆشه‌ویست!
خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات!
پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى دڵسۆز و تێکۆشه‌رى سازمان له‌ ناوخۆی کوردستان!
جارێکى دیکه‌ به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ پاتان راده‌گه‌یێنینه‌وه‌، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وه‌ک هه‌میشه‌، په‌رچه‌مدارى خه‌باتى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر رژیمى نگریسی ئاخوندیدا ده‌بێ و تا رووخانى ئه‌و رژیمه‌ و هاتنه‌ دیی ئاواته‌کانى گه‌لی کورد و گه‌لانى سته‌ملێکراوى ئێران و ده‌سته‌به‌رکرانى ده‌سه‌لاتێکى دیموکراتیک و پارلمانى، درێژه‌ به‌ تێکۆشان و کۆڵنه‌دان ده‌دا و باوه‌ر٠ی وایه‌ تا رژیمى ئاخوندى به‌ تێکر٠اى باند و ده‌سته‌کانیه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتى ئێران بمێنن، ئازادى و دامه‌زراوى روو له‌ ئێران ناکا.
هه‌ر بۆیه‌ هێزه‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان و ئێران بێجگه‌ له‌ هاوکارى و یه‌کگرتوویی، رێگه‌یێکى دیکه‌یان نیه‌ و ده‌بێ پشت ئه‌ستوور بن به‌ پشتیوانیی به‌رینى جه‌ماوه‌ر که‌ بێگومان به‌بوونى یه‌کێتى و ته‌بایی له‌ناو ریزه‌کانى خه‌ڵکى ئێران و هێزه‌ شۆر٠شگێر٠ه‌کان، رووخانى رژیمى ئاخوندى حه‌تمى ده‌بێ و ئازادیش دابین ده‌بێ.
له‌گه‌ڵ هومێد به‌ گه‌ییشتن به‌و رۆژه‌ و گرتنى جێژن و شادى به‌بۆنه‌ى رووخانى رژیمى ئاخوندى که‌ جێژنى گه‌وره‌ى نیشتمانى ده‌بێ که‌ ئه‌وکات نه‌ورۆز و بۆنه‌ نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بایه‌خ و خۆشیی زیاتریان ده‌بێ.
له‌گه‌ڵ سلاو و رێز و پیرۆزبایی بۆ زیندانیانى سیاسی و که‌س وکارى خۆر٠اگریان و تێکر٠اى خه‌باتکارانى رێگه‌ى ئازادی.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران


15 سال و 8 ماه و 3 روز و 14 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

په‌یامى کومیته‌ى ناوه‌ندیی سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى هاتنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێ

په‌یامى کومیته‌ى ناوه‌ندیی سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى هاتنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن