جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردیه‌وه‌

په‌یامى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردیه‌وه‌

هاونیشتمانه‌ به‌رێزه‌کان!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى دڵسۆزى سازمانى خه‌بات, که‌س وکارى شه‌هیدان, زۆرشادمانم که‌ به‌ بۆنه‌ى جێژنى نوروز و سالى نوێی ١٣٨٨ى کۆچى خۆرى و٢٧٠ ٩ کوردى له‌ ناخه‌وه‌ گه‌رم ترین پیرۆزبایبتان پێش که‌ش ده‌که‌م.

هاونیشتمانانم, سى ساڵه‌ نیشتمانى ر٠ه‌نگینمان، لاوان و ژنان و تێکر٠اى چین وتوێژکانى کورده‌وارى و خه‌ ڵکى ئێران به‌ تێکر٠ا له‌ ژێر سته‌م و سه‌رکوتى ده‌سه‌لاتى خۆسه‌پێنى ئاخوندیدان. ئاشکرایه‌ هیچ هاونیشتمان ومروڤیکى به‌ هه‌ست ناتوانێ دڵخۆش بێ به‌ نه‌وروزو جێژنى نه‌ته‌وه‌یى, کاتێک ده‌بینێ, دیوه‌زمه‌ى سته‌م شه‌و و رۆژ به‌ سه‌ریه‌وه‌یه‌و هه‌ناسه‌ کێشان و ژیانى ئاسایشى بۆ زه‌حمه‌ته‌. له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌حسته‌م و ناله‌ باره‌دا ئه‌وه‌ى جیگه‌ى دڵخۆشیه‌, خۆر٠اگریى هاونیشتمانان به‌ تایبه‌ت مانگرتنى خه‌ڵکى مه‌ریوان و شاره‌کانى دیکه‌ى کوردستان, هه‌روه‌ها تێکۆشانى ژنانى ئازادیخواز, لاوانى خوێن گه‌رم و هه‌ڵسۆراوانى سیاسى و ناوه‌نده‌ مه‌دنیه‌کانه‌ که‌ به‌ خه‌باتى خۆیان, به‌ رژیمى ئاخوندى و ده‌سه‌لاتداره‌ ملهوره‌کانیان سه‌لماندوه‌ که‌ تاسه‌ر ناتوانن درێژه‌ به‌زوڵم وبێدادى وبه‌ فیر٠ودانى سه‌رمایه‌ى نه‌ته‌وه‌یى خه‌ڵکى ئێران بده‌ن. ئاشکرایه‌ سته‌مگه‌ران ناتوانن تا سه‌ر ده‌سه‌لاتیان به‌سه‌ر گه‌لى ئازا و نه‌به‌زدا دره‌ێژ پابده‌ن. بێگومان ئاکامى ده‌سه‌لاتى ملهۆر و خۆسه‌پێنى ئاخوندى له‌ ناوچوون و هاتنه‌ دى خۆرى ئازادى بۆ سه‌رانسه‌رى نیشتمانى ر٠ه‌نگین و دامه‌زرانى ده‌سه‌لاتى دیموکراتیک و پارلمانیه‌.
به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌,جاریکى دیکه‌, به‌ڵێن به‌ گه‌لى کورد و که‌س و کارى شه‌هیدان ده‌ده‌ینه‌وه‌ تا سه‌رکه‌وتن و وه‌دى هاتنى ئاوات و ئامانجه‌ له‌مێژینه‌ کانى کورد و رووخانى رژیمى ملهۆرى ئاخوندى درێژه‌ به‌ تێکۆشان ده‌ده‌ین. هه‌ر له‌م بۆنه‌ پێروزه‌دا له‌ هاونیشتمانانى به‌شه‌ره‌ف داواکارم, به‌سه‌ردانى مه‌زارى شه‌هیدانى کوردستان و که‌س وکارى سه‌ربه‌رزیان وه‌فادارییان بۆ رێبازى پێروزیان و خه‌باتى ر٠ه‌واى ئازادیخوازانه‌ به‌ جێ بێنن و به‌وکاره‌ نیشتمان په‌روه‌رانه‌, ئه‌و په‌یامه‌ به‌ ده‌سه‌لاتى نگریسى ئاخوندى بده‌ن که‌ رێبازى پیرۆزى تێکۆشان و مقاومه‌ت له‌ دڵى تاک تاکى دانیشتوانى کوردستان ریشه‌ى داکوتاوه‌. ده‌با له‌ پێناو ئازادى و به‌رانبه‌رى و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ پێروزه‌کان به‌ یه‌کگرتوویى و خور٠اگرى له‌ سه‌ر رێبازى شه‌هیدانى سوور خه‌لات و رێبازى ئازادى کاریگه‌رتر تێ بکوشین و هه‌وڵ بده‌ین نیشتمانمان ئازاد بکه‌ین و ده‌سه‌لاتى نگریسى ئاخوندى له‌گۆر بنێین.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌ و هومێدى ژیانێکى شاد و ئازاد بۆ هاونیشتمانانى سته‌ملێکراو و تێکر٠ای تێکۆشه‌رانى رێگه‌ى ئازادى.
بابه‌شێخ حوسێنى


15 سال و 8 ماه و 3 روز و 13 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

په‌یامى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردیه‌وه‌

په‌یامى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردیه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن