په‌یامى کۆمیته‌ى نۆروێژى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى جێژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێ
به‌رێزان ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران!
کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى سازمان!
به‌بۆنه‌ى هاتنى جێژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردی جوان ترین پیرۆزبایی تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
هومێده‌وارین ئه‌و جێژنه بێته هانده‌رمان بۆ زیاتر خزمه‌ت کردنى به سازمانى خه‌بات و جوولانه‌وه‌ى ره‌واى نه‌ته‌وه‌که‌مان. هه‌ر به‌وبۆنه‌وه پیرۆزبایی خۆمان به تێکر٠اى خه‌ڵکى کورد له کوردستانى ئێران پێشکه‌ش ده‌که‌ین و به‌و ئومێده‌ین ساڵى داهاتوو ساڵى رزگارى بێت له ده‌ست زوڵم و زۆردارى و هه‌روه‌ها رووخانى رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى بێت.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌مان
کۆمیته‌ى نوروێژى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران