سوپاى پاسداران له پیرانشار فشار بۆ مامۆستایانى ئایینى دێنێ
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سوپاى پاسدارانى رژیم له پیرانشار کۆبوونه‌وه‌یێکى به‌رینى به مامۆستایانى ئایینی ناوچه‌ى پیرانشار گرد، له‌و کۆبوونه‌وه‌که‌دا داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایانى ئایینى کرا که کارتى به‌سیج وه‌ربگرن و هاوکاریی رژیم بکه‌ن.
بۆ هاندانى مامۆستایان به‌و کرده‌وه دژى نیشتمانیه خه‌لات دابه‌شکرا به‌سه‌ر سێ مه‌لاى به‌سیج که بریتى بوون له: مه‌لا ابراهیم حسن پوور، مه‌لا ایوب تسو، مه‌لا محمدامین زینوینجیان. له‌لایێکى دیکه‌وه رژیم ته‌حریمى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و مه‌لایانه‌ى که ئه‌ندامى شووراى رووحانیه‌تى پیرانشارن و پێی راگه‌یاندوون که تا کارتى به‌سیجى وه‌رنه‌گرن، کارتى بیمه‌یان بۆ نوێ ناکرێته‌وه و ئه‌و بیست هه‌زار تمه‌نه‌یان لێ دهبر٠ن که مانگانه پێیان ده‌درا.
ئه‌و داوایه‌ى سوپاى پاسداران له‌لایه‌ن ژماره‌یێک له مامۆستا ئایینیه تێکۆشه‌ره‌کانه‌وه به توندى ره‌د کراوه‌ته‌وه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌م بۆنه‌وه داوا له مامۆستایانى ئایینى تێکۆشه‌رى ناوچه‌ى پیرانشار ده‌کا نه‌چنه ژێر فشاره‌کانى رژیم و داواکانیان به جێ نه‌هێنن و به یه‌کگرتوویی و پشتیوانى جه‌ماوه‌ر بهرهور٠وویان بنه‌وه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
شه‌ممه ١ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨