پارتى و٠یفاقى عه‌لاوی داوای مانه‌وه‌ی سازمانى موجاهیدینی خه‌لق ده‌کات
بزوتنه‌وه‌ی وفاقی نیشتمانی عێراق که سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات داوای له حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ کرد رێگه‌ی مانه‌وه به سازمانى موجاهیدینی خه‌لق بدات.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا بزوتنه‌وه‌ی وفاق داوای له کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کردووه داوا له حکومه‌تی عێراق بکات له به‌ر هۆکاری مرۆیی مافی په‌نابه‌رێتی ببه‌خشێته ئه‌ندامانی سازمانى موجاهیدینی خه‌لق.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: پێویسته ئاسایشی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف بپارێزرێت و رێگه نه‌درێت ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق له عێراق ده‌ربکرێن.