دوشنبه 

18 ژانویه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێز: جەنابی کاک مەسعود بارزانى

بەرێز: جەنابی کاک مەسعود بارزانى
بابەشێخى حسێنى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان
بە بۆنەى 62هەمین ساڵرۆژى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و هەروەها 62هەمین ساڵرۆژى لەدایک بوونى جەنابتان، گەرمترین پیرۆزباییتان پێش کەش دەکەم.
پارتى دیموکراتى کوردستان هێزى رەسەن و بەرچاوى گەلى کورد بە هیمەت و بڕیارى بارزانى نەمر دامەزرا و توانى خزمەتى گەورە بە گەلى کورد بکا ومێژوویێکى پڕ

لەسەروەرى و کۆڵنەدان تۆمار کردوە و جەنابیشتان دەورى بەرچاو و چارەنووس سازتان بینیوە لەمێژووى جوڵانەوەى گەلى کوردى ستەم لێکراودا.
بەو هومێدەى گەلى کورد لەکوردستانى عێراق بە تێکۆشانى بەردەوامى پارتى دیموکراتى کوردستان و رێبەرایەتى جەنابتان بە تێکراى داواکانى بگا و لەعێراقى دیموکراتى و فیدراڵى، ئاسوودەیی و بەختەوەرى و ئاوەدانى زیاتر کوردستان بگرێتەوە.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم

سکرتێرى گشتى
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
15 ى ئایارى 2008

16 سال و 7 ماه و 14 روز و 14 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

بەرێز: جەنابی کاک مەسعود بارزانى

بەرێز: جەنابی کاک مەسعود بارزانى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن