لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به گرتووخانه‌کانى رژیم دهربر٠ى
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به مردنى گوماناوى زیندانیه سیاسیه‌کان له زیندانه‌کانى رژیمى ئێران نیگه‌رانى دهربر٠ى.
ئه‌و رێکخراوه‌ى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ به ئیشاره به مردنى ئومێد ره‌زا میر صیافى، ویبلاگ نووسى لاوى ئێرانى و هه‌روه‌ها مردنى گوماناوى ئه‌میر حوسێنى حشمه‌ت ساران نووسى: وادیاره مردنى ئه‌و دوو زیندایه به‌هۆى پێرانه‌گه‌یشتنى ئه‌نقه‌ستى پزیشک بووه.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی نووسى: ئابرووچوونه کاتێ زیندانیه‌کان پێویستیان به ده‌رمانه له کۆمه‌گى پزیشک بێ به‌ش ده‌کرێن تا بمرن.