به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى نه‌ورۆز له شاره جیاجیاکانى کوردستان
رۆژى هه‌ینى ٣٠ ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ خه‌ڵکى مه‌هاباد له شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانى ئه‌و شاره به مه‌به‌ستى پێشوازى له نه‌ورۆز و نوێ بوونه‌وه‌ى ساڵ کۆبوونه‌وه،
که هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى هه‌ولایان دا بلاوه‌یان پێ بکه‌ن که له ئاکامدا بووه هۆى تێکگیران له نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانى رژیم.
له ئاکامى ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێران، ده‌یان که‌س له لاوانى ئه‌و شاره گیران و ره‌وانه‌ى گرتووخانه‌کان کران.
هه‌روه‌ها له شاره‌کانى ورمێ، خۆى و ماکۆ به شێوه‌یێکى به‌رین و به کردنه‌وه‌ى ئاگر و به‌رێوه‌بردنى کایه‌کانى تایبه‌ت به نه‌ورۆز ئه‌و رۆژه‌یان پیرۆز کرد.
له‌لایێکى دیکه‌وه له شارى سه‌قز خه‌ڵک به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازیان له نه‌ورۆز و ساڵى نوێ کرد له کێوه به‌رزه‌کانى ده‌ورووبه‌رى شار ئاگر کرانه‌وه و لاوانى سه‌قزى له چه‌ند گه‌ره‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێکگیراون و ژماره‌یێک له لاوانى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه گیراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
هه‌ر به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه له شاره‌کانى سنه، مه‌ریوان، پاوه، نه‌وسود، جوانرۆ، سه‌رپێڵ، کرماشان و باقى شاره‌کانى کوردستان له شێوه‌یێکى جوان نه‌ورۆزى ئه‌و ساڵ پیرۆز کرا، به‌تایبه‌ت له شارى سنه، زیاتر له ٥٠ ٠ ٠ که‌س له پارکى نه‌ورۆز کۆبوونه‌وه و ئاگریان کرده‌وه و شایی و هه‌ڵپه‌رکێ یان وه‌رێ خست. هه‌ر چه‌ند هێزه‌کانى رژیمى ئێران هه‌وڵیان دا رێگه بگرن له به‌رێوه‌چوونى بۆنه‌کانى چوارشه‌ممه سوورى و نه‌ورۆز بگرن، به‌لام خه‌ڵکى کوردستان رێ و ره‌سمى نه‌ورۆزیان به‌رێوه‌برد.