پیرۆزبێ ٢٥مین ساڵوه‌گه‌رى ده‌رچوونى بلاوکراوه‌ى (تێکۆشان)
له یه‌که‌م رۆژى مانگى خاکه‌لێوه‌ى ساڵى ١٣٦٣ى کۆچى خۆرى یه‌که‌مین ژماره‌ى تێکۆشان ئورگانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات
به هه‌وڵى کادرى رێبه‌رایه‌تى سازمان و به سه‌ره‌تایى ترین ئیمکاناتى چاپه‌مه‌نى به چاپ گه‌یشت.
تێکۆشان وه‌ک زمانحاڵى سازمانى خه‌بات ده‌ورێکى به‌رچاوى هه‌بوو له ناساندنى سازمانى خه‌بات و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانى و هه‌ر وه‌ها ناساندنى سیاسه‌ته چه‌وت و دژى ئینسانیه‌کانى رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى وجولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى به جه‌ماوه‌رى کوردستان.
هێرشه یه‌ک له دوایه کانى هێزه سه‌رکوتگه‌رکانى رژیمى ده‌سه‌لاتدار بۆ سه‌ر ناوچه ئازادکراوه‌کانى کوردستان و بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانى سازمان و نه‌بوونى ئیمکانات و که‌ل و په‌لى پێشکه‌وتوو, هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى بنکه‌کانى سازمان , بوونه هۆى ئه‌وه که تیکۆشان به به‌رده‌وامى به‌چاپ نه‌گا.
به‌لام به خۆشیه‌وه, ماوه‌ى ٩ ساڵه تیکۆشان به‌بێ پسانه‌وه و به به‌رده‌وامى هه‌موو مانگێک و هێندێک مانگ دووجار ده‌گاته ده‌ستى خوینه‌ران و ئه‌ویندارانى رێگه‌ى سازمان و رۆشنبیران وخوازیارانى خویندن ونوسینى کوردى.
جێگه‌ى داخ ئه‌وه‌یه که تیکۆشان وه‌ک پێویست ناگاته ده‌ست جه‌ماوه‌ر له ناخۆى کوردستانى ئێران, به‌لام له ئێستادا جێگه‌ى خۆشیه که تیکۆشان له رێگه‌ى ئینترنێت وله سه‌ر مالپه‌ره‌کانى سازمان بلاو ده‌کرێته‌وه ژماره‌ییکى به‌رچاو له لاوان وروناکبیران وهاونیشتمان له ناوخۆى ئێران‌دا تیکۆشان ده‌بینن وده‌یخوێننه‌وه.
هومیدوارین, به‌رێوبه‌ران وکادرى راگه‌یاندن له سازمان بتوانن تیکۆشان ئورگانى ره‌سمى وخاوه‌ن جیگه‌ى دیار له جولانه‌وه‌ى کوردله کوردستانى ئێران به شیوه‌ى باشتر و به ماوه‌ى که‌متر به چاپ بگه‌یێنن.
کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ده‌ست خۆشى و ماندوونه‌بوونى به به‌ریوه‌به‌ران و نووسه‌ران وکادره ماندویى نه‌ناسه‌کانى تیکۆشان راده‌گه‌یێنێ, و هومێدواره ئه‌و ئو٠Žرگانه به‌که‌ڵک وپر٠ ناوه‌رۆکه, له‌خزمت به سازمانى خه‌بات و له موبارزه‌ى ره‌وا له دژى رژیمى ملهورى ئاخوندى ده‌ورى کاریگه‌ر و پێشکه‌وتنى زیاتر وه‌ده‌ست بێنێ.
کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له ٢٥ مین ساڵیادى تیکۆشان , درود ده‌نیرێ بۆ رو٠Žحى پاکى ئه‌و شه‌هید و کۆچ کردوانه‌ى سازمان که له ئو٠Žرگانى تیکۆشان دا زه‌حمه‌تیان کێشا, وخۆیان ماندوو کرد, سپاس پێشکه‌ش به‌و به‌رێزانه ده‌کا که له سالانى رابردوودا له نووسین وکارى فه‌ننى تێکۆشان خۆیان ماندوو کرد که تا ئێستاش جێ په‌نجه‌یان دیاره.
به‌و هومێده‌ى ئه‌و به ر٠ێزانهى ئێستا له کومیسیو٠Žنى ئینتشارات و ته‌بلیغات , به‌تایبه‌ت له به‌شى چاپه‌مه‌نى و کادرى تیکۆشانن سه‌رکه‌تووبن وبتوانن خزمه‌تى زیاتر به راگه‌یاندن وکارى ته‌بلیغى سازمان بکه‌ن.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١ى خاکه‌لیوه‌ى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى