جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌رهه‌نگى سوپاى تورکیه‌ تاوانبارى په‌روه‌نده‌ى کوشتارى کورد کرا

سه‌رهه‌نگى سوپاى تورکیه‌ تاوانبارى په‌روه‌نده‌ى کوشتارى کورد کرا

دادگایێک له‌ باشوورى رۆژهه‌لاتى تورکیه‌ سه‌رهه‌نگێکى هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى ئه‌و وه‌لاته‌ى به‌وه‌ تاوانبار کرد که‌ له‌ بێ سه‌روشوێن کردنى کورده‌کانى ئه‌و وه‌لاته‌دا ده‌ستى هه‌بووه‌.

ئه‌و دادگایه‌ جه‌مال ته‌میز ئوزى به‌ هاندانى کوشتنى کورده‌کان تاوانبار کرد. ئه‌و له‌و کاته‌دا له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کاندا چالاکى هه‌بووه‌. له‌و په‌روه‌نده‌دا گووتراوه‌ که‌ ناوبراو فه‌رمانى کوشتنى ئه‌و کوردانه‌ى که‌ له‌و سالانه‌دا بێ سه‌روشوێن کراون، داوه‌.
شاردارى پێشووى شارى جزیره‌ له‌ ئوستانى شرناخیش له‌و په‌روه‌نده‌دا تاوانبار کراوه‌. له‌م ئاخریانه‌دا پاشماوه‌ى ته‌رمى ئه‌و مرۆڤانه‌ى له‌و ناوچانه‌دا که‌ وێ ده‌چێ گۆر٠ى به‌ کۆمه‌ڵى کورده‌کان بێ، دۆزراوه‌ته‌وه‌.
به‌ سه‌دان که‌س له‌ کورده‌کانى تورکیه‌ له‌ تێکگیران له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌و وه‌لاته‌ له‌و سالانه‌دا بێ سه‌روشوێن کراوون. خانه‌واده‌ى ئه‌و بێ سه‌روشوێنانه‌ ده‌ڵه‌ن، ئه‌وان له‌لایه‌ن تاقمه‌ چه‌کداره‌کانى سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ کوژراون که‌ له‌ به‌رانبه‌ر شۆرشگێر٠ه‌ کورده‌کان هاوکارى ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن.
پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ ده‌ڵه‌ن زۆربه‌ى بێ سه‌روشوێنه‌کان ئاخر جار له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیه‌دا بینراون.

15 سال و 7 ماه و 27 روز و 7 ساعت و 30 دقیقه پیش از این

سه‌رهه‌نگى سوپاى تورکیه‌ تاوانبارى په‌روه‌نده‌ى کوشتارى کورد کرا

سه‌رهه‌نگى سوپاى تورکیه‌ تاوانبارى په‌روه‌نده‌ى کوشتارى کورد کرا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن