رۆژانه ٢٠ که‌س له رووداوى هاتووچۆدا له تهعتیلاتى نه‌ورۆزدا ده‌کوژرێن
به پێى ر٠اپۆرتى چاپهمهنیهکانى رژیم، رۆژانه ٢٠ که‌س له رووداوى هاتووچۆدا له تهعتیلاتى نه‌ورۆزیدا له چادهکانى ئێران دا گیان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکى ناوه‌ندى چاودێرى ترافیکى پۆلیسى رژیم رایگه‌یاند: له ٢٥ى ره‌شه‌مه تا ئێستا به هۆى رووداوى هاتووچۆ رۆژانه ٢٠ که‌س ده‌مرن و ٨٠ که‌سیش بریندار ده‌بن.
سه‌رهه‌نگ حوسێن عه‌لی شاهى به هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیلناى گووت: له‌م ماوه‌دا رۆژانه نزیک به ٤ تا ٥ هه‌زار رووداوى هاتووچۆ رووده‌دا که زۆربه‌یان زه‌ره‌رى زۆرى به‌دواوه بووه.