په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی سوئێد،به‌بۆنه‌ی 28 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بای کوردستانی ئێران، 5ی خه‌رمانانی 1387ی کۆچی خۆری.
هاو وڵاتیانی کۆڵنه‌ده‌ر!
دۆستان و پشتیوانانی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان!
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌باتی خوێناوی!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزو به‌ڕێزی شه‌هیدان!
بیست و هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا له وه‌رزی به‌رهه‌م و خه‌رمان و وه‌دیهاتنی ره‌نجی جوتێران و هه‌موو جین و توێژه ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تکێشانی خاوه‌ن وه‌ر و باوه‌ڕی کوردستان دا، له ئاسمانی ساف و ساماڵی خه‌باتی ره‌وای کورد بۆ رزگاری و به‌خته‌وه‌ری، ئه‌ستێره‌ێکی پێنج په‌ڕی دره‌وشاوه، به پانتایی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا راخوشی و رووناکی خسته هه‌موو که‌لێن و په‌سیوه‌کانی نیشتمان.! خۆری هیواێک له ئاسۆی ئاواتی وڵاته‌وه تیرێژی هاویشت و به‌تینی گه‌رم و وزه‌به‌خشی خۆی تین و توانای دا به جه‌سته‌ی که‌سیره‌بوی خۆزگه‌و ئاوت. به‌ڵی به‌شنه‌ی شه‌ماڵی خه‌رمانان، شه‌نیاری کوردی ره‌سه‌ن کاودانی خۆزگه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی شه‌ن کرد‌و کۆگای سووری ئامانجی به‌رزی مه‌ردایه‌تی بۆ کوردایه‌تی له چوارچێوه‌ی رێکخراوێکی سیاسی له‌پێناو وه‌دی هێنانی ئامانجه ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هێنایه به‌رهه‌م، که سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران بوو. سازمانێک که 28 ساڵی ره‌به‌قه بێ پشوودان و سڵ کردن له پیلان و گه‌ڵاله‌ی شوومی دژمنانی نه‌ته‌وه و نێشتمان، ریگه‌ی پڕله‌سه‌روه‌ری شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی ده‌بڕێ و له سه‌نگه‌ری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و دابین کردنی ئازادی و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤی کورد دا به چه‌کی باوه‌ڕ به خۆبوون و ره‌وایی شۆڕشی گه‌له‌که‌ی، سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و گیر‌و گرفتێک ، قورس و قایم راوه‌ستاوه و رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر له ناو جه‌ماوه‌ری کورده‌واری دا جێ ده‌گرێ وگه‌شه‌ده‌کا.ئه‌وه‌ی که جێگای شانازی و سه‌رفرازی سه‌رکردایه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه،ئه‌وه‌یه که سازمانی خه‌بات له درێژایی مێژووی 28 ساڵه‌ی دامه‌زرانیه‌وه تا ئێستا، هه‌ڵگری دروشمی هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستی و هاوبه‌شی هه‌موو هێزه خه‌باتگێڕ و ره‌سه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌رکۆره‌پانی شۆڕشی رره‌وای کوردستان دا بووه و هه‌یه و، پێی وایه که به هاوکاری و هاوخه‌باتی له پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌کاندا، باشتر و راسته‌ڕێ تر گه‌ل به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن ده‌به‌ین.
بیره‌وه‌ری پێنجی خه‌رمانان بۆ ئێمه‌ی خه‌باتی له هه‌ر جێگاێک که هه‌بین،چ له ناوخۆ و ج له‌ده‌ره‌وه، هانده‌رمانه بۆ هه‌رچی زیاتر خزمه‌تکردن و هه‌وڵدان بۆ به‌روه پێش بردنی سیاسه‌تی سازمان و به‌ڕێوه‌بردن و جێ به جێ کردنی بڕیاره‌کانی. کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه مێژوویه پیرۆزه له سه‌رکردایه‌تی سازمان و هه‌موو ئه‌ندامان و له‌یه‌نگرانی سازمان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کوردواری، ئاواته خوازه که له ساڵی داهاتوودا هه‌موومان بتوانین باشتر‌و دڵگه‌رمتر و ژیرانه‌تر، تێ‌بکۆشین و له ئاست هه‌ل و مه‌رج و رووداوه‌کان ژیرانه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتمان دا هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ین و له به‌رانبه‌ر پیلانی دژمنانمان دا لێبڕاوانه و شۆڕشگێڕانه به چه‌کی مه‌نتیق و زانست دیفاع بکه‌ین. هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه داوا له سه‌رجه‌م دلسۆزانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین،که ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆێکه‌وه به شێوه‌ی ره‌سمی نه‌هاتوونه مه‌یدان،چاوێک به‌سه‌ر ره‌نج و تێکۆشانی رابردوویان له ریزی پێشمه‌رگه‌کانی سازمان دا بخشێننه‌وه و هاوباوه‌ڕ و هاسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌کانیان بێننه‌وه به‌رچاو و به درێژه‌دان به رێگای پیرۆزیان روحیان شادکه‌ن و پاداشتیان بده‌نه‌وه! ئێمه باش ده‌زانین و دڵنیاین که ئێوه‌ی دڵسۆز‌و شۆڕشگێڕ،خۆتان به خوێنگر رێبواری رێگای سه‌روه‌رانی شه‌هیدمان ده‌زانن و هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانیمان له ئێوه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، به‌شداری به کرده‌وه‌یه له ریزه‌کانی سازمانه خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆتان دا . به‌تایبه‌ت روو له‌و دلسۆزانه‌ده‌که‌ین که نیشته‌جێی هه‌نده‌رانن، پێوه‌ندی به کومیته‌کانی سازمانه‌وه بکه‌ن و به به‌شداری خۆتان ده‌ینی خۆتان به شه‌هیدان و گه‌له‌که‌تان ئه‌دابکه‌ن. ده‌سا ده‌ست له‌ده‌ست و هیممه‌ت له ئێوه‌ی به‌رێز.!
سڵاو له کورد و کوردستان !
سڵاو له پێنجی خه‌رمانان،ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کورستانی ئێران!.