بکوژانى ئومید ره‌زا میر سیافى ده‌بێ سزا بدرێن
رێکخراوى هه‌واڵده‌رانى بێ سنوور له دووهه‌مین ر٠اگهیێندراوى خۆى دا سه‌باره‌ت به کوشتنى ئومید ره‌زا میر سیافى داواى کرد بکوژانى ناوبراو که له زیندانى ئه‌وین دا کوژراوه
ده‌بێ سزا بدرێن و داواى له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردوه بۆ لێکۆڵینه‌وه له گرتن و ئێعدامه‌کان، ر٠اپۆرتدهرانى خۆى بۆ ئێران بنێرێ.
ئه‌و رێکخراوه له ر٠اگهیێندراوى خۆیدا رایگه‌یاندوه: ئێمه خوازیارى روون بوونه‌وه‌ى هه‌موو راستیه‌کان له باره‌ى ئومید ره‌زا میر سیافین. به پێى زانیاریه‌کانى ئێمه ئه‌وه قه‌تڵه و به‌رپرسانى ئه‌و کوشتنه ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ و سزا بدرێن. ئێمه ده‌مانه‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌ى جیددى له باره‌ى ئه‌و کوشتنه‌وه بکرێ. به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به ده‌ستى ئێمه گه‌یشتووه، به‌ڵگه ره‌سمیه‌کانى زیندانى ئه‌وین و نه‌خۆشخانه‌ى لوقمانى حه‌کیم و پزیشکى قانوونى له باره‌ى کاتى ناردن بۆ نه‌خۆشخانه و مردن وه‌ک یه‌ک نین.
رێکخراوى هه‌واڵده‌رانى بێ سنوور زیادى کردوه: به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى و دادوه‌رى رژیم له زیندانى ئه‌ویندا ده‌یانه‌وێ ئومیدره‌زا میرسیافى وه‌ک که‌سێکى خه‌مووک که له هه‌وڵى خۆکوشتن دا بێ، نیشان بده‌ن. به‌لام تاوانى سه‌ره‌کى ئه‌وان پێر٠انهگهیشتن به مرۆڤێک بووه که گیانى له مه‌ترسى دا بووه.