دادگایێک له ئه‌مریکا رژیمى ئێرانى به دانى ٢٥ ملوێن دولار سزا دا
دادگایێک له ئه‌مریکا رژیمى ئێرانى به هۆى کوژرانى سه‌ربازێکى ئه‌مریکایی ئیسرائیلى له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه، به دانى ٢٥ ملوێن دولار مه‌حکوم کردوه.
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکایی ئیسرائیلیه ساڵى ١٩٩٤ نزیک به ١٥ ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه دزرا و دوایی کوژرا.
به پێى ر٠اپۆرتى ئاسوشیتدپرێس (ناخشون واکسمن) هاووه‌لاتى ١٩ ساڵى ئه‌مریکایی که ئه‌ندامى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل بوو ساڵى ١٩٩٤ى زایینى له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه دزرا. له دواى چه‌ند رۆژ ناوبراو له نه‌وارێکى ویدیۆئی دا رایگه‌یاند که مه‌ترسى کوشتنى له سه‌ره. ئیسحاق رابین سه‌رۆک وه‌زیرى ئه‌و کاتى ئیسرائیل، یاسر عه‌ره‌فات رێبه‌رى ئه‌و کاتى فه‌لستینیه‌کانى به به‌رپرسى گیانى ئه‌و سه‌ربازه زانى و ووتووێژى ئه‌و کاته‌ى ئیسرائیل و فه‌لستینیه‌کان تێکچوو.
ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌ربازه‌که‌یان دزیبوو داواى ئازادى رێبه‌رى حه‌ماس شێخ ئه‌حمه‌د یاسین و ٢٠ ٠ زیندانى حه‌ماس له زیندانه‌کانى ئیسرائیل یان کرد و له دواى ماوه‌یێکى دیارى کراو که شه‌ش رۆژ بوو واکسمن له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه گیرا.
له ساڵى ٢٠ ٠ ٦ى زایینى دایکى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکایی ئیسرائیلیه و شه‌ش براکه‌ى داوایان له سه‌ر رژیمى ئێران و وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم تۆمار کرد. ئه‌وان ده‌ڵێن رژیمى تاران له رێگه‌ى بارهێنان و پشتیوانى له حه‌ماس، که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به هێزێکى ترۆریست ناسراوه، به‌رپرسى کوشتنى ناخشون واکسمنه.
به هۆى ئه‌وه‌ى که رژیمى ئێران وه‌لامى ئه‌و په‌روه‌نده‌ى نه‌دایه‌وه و هیچ دیفاعێکى له خۆى نه‌کرد، بر٠یارى کۆتایی دادگا دژ به رژیمى ئێران و به قازانجى خانه‌واده‌ى واکسمن ده‌رچوو.